• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕاگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی یەک ساڵەی دامەزرانیەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/01/09
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان, کوردستان

خەڵکی خەباتگێڕ و وەزاڵەهاتووی کوردستان!
هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی و ئێرانی!
ماوەی چل ساڵە کۆماری ئیسلامیی ئێران شەڕێکی بێپسانەوەی لە هەموو بوارەکاندا (سیاسی، نیزامی، ئەمنییەتی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی) بەسەر گەلی کورد لە کوردستانی ئێراندا سەپاندووە. ڕێژیم بۆ سەرکەوتنی خۆی لەو شەڕەدا و سەرکوتی گەلی کورد لە هەموو کەرەستە و ئامرازێکی توندوتیژ کەڵکی وەرگرتووە و لە ڕێگای دامودەزگاکانی داپڵۆسێنەری هەوڵی داوە هەموو کەلێن و کەلەبەرەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان بخاتە ژێر چاوەدێریی خۆی، بەڵام لە ماوەی ئەو چل ساڵەدا خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا شەڕەکە نابەرامبەر بووە، کەچی بە هەموو توانای خۆیەوە بەربەرەکانیی ئەو ڕێژیمەی کردووە و لەسەر خەبات و مافخوازیی خۆی سوور بووە. لەو بەربەرەکانییە لەگەڵ دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامیدا حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە ڕێگای هێزی پێشمەرگە و تەشکیلاتی نێوخۆی وڵات و هەروەها بە پشتیوانی و ئەرکوەخۆگریی خەڵکی نیشتمانپەرەور و چالاکانی سیاسیی کورد لە کوردستانی ئێران بە گژ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیدا چوونەوە و لەو ڕێگەیەدا بە هەزاران پێشمەرگە و ئەندامی حیزبەکان و خەڵکی سڤیل و مەدەنیی کوردستان شەهید بوون و خوێنیان بەناحەق ڕژاوە.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو بەربەرەکانی و قوربانیدانە هەموو کات هەست بە بۆشایی ئەوە کراوە کە جووڵانەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران لە دیفاع و بەربەرەکانی بە دژی دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامی یەکدەست و یەک بەرنامە نییە و ئەوە خاڵێکی لاوازی جووڵانەوەی بەرحەقی گەلی کوردە. لەگەڵ ئەوەدا لە ساڵانی رابردوودا هەوڵی ئەوە دراوە لە رێگای کۆبوونەوەی حیزبەکانی کوردستانی ئیران لە دەوری پلاتفۆرمێک کە نوێنەرایەتیی زۆربەی خەڵکی کوردستان بکا، بەرەیەک یا هاوپەیمانییەک پێکبێ و ئەو بۆشاییە لە خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی پڕ بکاتەوە، بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر نەتوانراوە ئەو هاوپەیمانییە پێکبێ. دیارە حیزبەکانی مەیدانی خەباتی کوردستانی ئێران هەر کام بۆ خۆیان لەو ئامانجە کە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی کارا بێ غافڵ نەبوون و کاریان بۆ کردووە، هەتا ئەوەی کە لە ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار ساڵی ١٣٩٦ هەتاوی (٩/١/٢٠١٨ ی زایینی) دوای چەند کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی بڕیاری پێکهێنانی ناوەندێک بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوکاریی نێوان حیزبەکان درا ولە ڕۆژی٣٠ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی ئەو ناوەندە بوونی خۆی ڕاگەیاند و بەڕەسمی دەستی بە کارەکانی کرد.
ئێستا ساڵێک بەسەر پێکهێنانی ئەو ناوەندە ڕادەبرێ و لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا ناوەند هەوڵی داوە پردی پێوەندیی نێوان حیزبەکانی کوردستانی ئێران بێ و کاروتێکۆشانی شوێندانەری لەسەر چوونەپێشێی خەباتی حەقخوازانەی کوردستانی ئێران هەبێ.
دەکرێ لە چەند لاوە گرینگیی ناوەندیی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەڵبسەنگێنین. یەکەم، ئەو ناوەندە لە هەلومەرجێکدا پێکهات کە تەشکیلاتی ئاشکرا و رێبەریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە هۆی وەزعی سیاسیی ناوچەکە ماویەکی زەمەنیی زۆرە هەتا ڕادەیەکی بەرچاو مەیدانی خەباتیان لێ تەنگەبەر بۆتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش بە هۆی سیاسەتی پاوانخوازیی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا ئەو بەرتەسکبوونەوە هەستی پێدەکرێ و لەولاشەوە ڕەنگە لە بەر گەڵیک هۆکار هیچ کام لە حیزبەکان بە تەنیا نەیانتوانیبێ بە گژ سیاست و پلان و پیلانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بچنەوە.
دووهەم، پێویستیی وەها ناوەندێک لە هەلومەرجێکدا بوو کە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەهۆی سیاسەتی دژە خەڵکی لە نێوخۆی ئیران و سیاسەتی دوژمنکارانەی دەرحەق بە وڵاتانی دراوسێی لە ڕێی هەناردەکردنی شۆرشی ئیسلامی و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئەو وڵاتانە بووەتە مۆتەکەیەک بەسەر شانی گەلانی ئێران و نەزمی جیهانی. لە نێوخۆی ئێراندا ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له‌م دوو ساڵه‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه بە چەشنێک کە لەو ناڕەزایەتییانەدا دروشمەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران خەتە سوورەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی بەزاندووە و “مەرگ بۆ ڕێبەر” و “بڕووخێ کۆماری ئیسلامی” لە هەموو خۆپێشاندانەکاندا دەبیسترێ. دوای ساڵێک تێپەربوون لەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییانەی گەڵانی ئێران دەبینین باردۆخەکە لە زیانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و لە بەرژەوەندیی گەلانی ئێران دایە و ڕۆژ بە ڕۆژ چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران وەک، کرێکاران، خوێندکاران، ژنان، مامۆستایان، و خه‌ڵکی ئاسایی بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان دێنە سەر شەقام و بە دروشمدان دژ بە دەسەڵات ناڕەزایەتیی خۆیان دەردەبڕن.
جیا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی گه‌لانی ئێران خودی ڕژێمیش له‌ نێوخۆیدا تووشی قه‌یران بووه‌ و لە یەک ساڵی ڕابردوودا باڵه‌کانی نێو ڕێژێم زیاتر له‌ هه‌موو کاتێک ڕووبه‌ڕووی یه‌ک بوونەتەوە‌ و کار وکردەوە قێزەونەکانیان کە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ گەڵانی ئێران و سامانی ئەو وڵاتە کردوویانە لە یه‌کتری له‌قاو ده‌ده‌ن. سەرباری ئەو وەزعە نالەبارەی نێوخۆی ئێران، سیاسەتی پەرەپێدانی دەسەڵاتداری و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە و سووربوون لەسەر دەستڕاگەیشتن بە چەکی کۆمەڵکوژ و پابەند نەبوون بە پەیماننامە و و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مروڤ، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی خستووەتە تەنگژەیەکی گەورە کە ڕەنگە ئەمجارەیان وا بە ئاسانی نەتوانێ لێی دەرباز ببێ. لەوەها هەلومەرجێکدا بۆ بە ئاکامگەیاندنی جووڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان پێویستی بە یەکیەتی و هاوپەیمانییەکی کوردستانی زیاتر لە ڕابردوو خۆ دەنوێنێ.
لە سەر ئەو ئەساسە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی گەلێک کۆسپ لە سەر ڕێگای خۆی لابدا و بە پەسندکردنی پێڕەوی نیوخۆ و هێلە گشتیەکان و هەڵوێستگرتن لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانەی لەئێران بە گشتی و کوردستانی ئێران بە تایبەتی ڕوو دەدەن _ بۆ نموونە، وەک بانگەوازی یارمەتیدانی خەڵکی بۆمەلەرزەلێدراوی ناوچەی کرماشان، ناڕەزایەتیدەربڕین لەسەر ئیعدامە سیاسییەکان، کوشتنی کۆڵبەران و کردەوە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی و …_ خۆی وەک کارەکتەرێکی گۆڕەپانی خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی لە کوردستانی ئێران نیشان بدا و ببێتە جیگای ئومێدی دڵسۆزانی یەکیەتی و یەکگرتوویی حیزبەکانی کوردستانی ئێران.
لووتکەی ئەم خەمخۆری و بە دەنگەوەهاتنەی خەڵکی کوردستان لە ٢١ی خەرمانی ئەمساڵ تەنیا دوای سێ ڕۆژ لە مووشکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوکات ئیعدامی شەش چالاکی سیاسی لە زیندانەکانی رەجایی شاری تاران، میاندواو و شنۆ بە ڕوونی بۆ دۆست و دوژمن دەرکەوت کە دوای چل ساڵ سیاسەتی سەرکوتی بەردەوامی خەڵکی کوردستان لە لایەن دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی و هەوڵی دابڕاندنی خەڵک و حیزبەکان، خەڵک بە مانگرتنێکی سەراسەری خاوەنداریەتیییان لە حیزب و ڕۆڵەکانی خۆیان کرد و نیشانیان دا ئەگەر لە نێو حیزبەکانی گۆرەپانی خەباتدا یەکگرتوویی هەبێ، خەڵک یار و پشتیوانی ئەو حیزبانە دەبن.
لە ساڵڕۆژی دامەزرانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران خوازیارین کە حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ئێران کە بەرنامە و پرۆگرامی خۆیان لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی ئەو ناوەندەدا دەبینن بۆ بەهێزکردنی ناوەند و بەرەو پێکهێنانی بەرەیەکی بەهێز و بەتوانا پەیوست بە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ببن. لە هەمان کاتدا ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان دەستی هاوکاری بۆ هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییانەی ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی درێژ دەکا کە بە کردەوە باوه‌ڕیان به دێموکراسی و فرەنەتەوەیی ئێران هەیە و دان بە مافی نەتەوەکان لە داهاتووی ئێران و سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات لە ئێرانی داهاتوودا دەنێن.
ئێمە هیواخوازین بە هاوکاریی هەموو لایەک هەوڵ بدەین کە سیستمێکی کۆماری، دێموکرات و فیدراڵ ببێتە جێگرەوەی کۆماری ئیسلامی و هەموو گەلانی ئێران لە ژێر ستەم و چەوسانەوەی ئەو ڕێژیمە ڕزگارییان بێ.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری 1397

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist