بە پیشنیاری وڵاتی سوئێد یەکیەتیی ئورووپاش پەسندی کردوە، کە گەمارۆ بخاتە سەر وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئەو پیشنیارە بۆ دوایین هەوڵی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی کە لە وڵاتی دانماڕک، پووچەڵ کرایەوە دەگەڕێتەوە .
ئاندرێس ساموئێلسێن وەزیری کار و باری دەرەوەی وڵاتی دانماڕک ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار ڕایگەیاند؛ کە یەکیەتیی ئورووپاش قەبووڵی کردوە کە بۆ پێشگرتن لە دووپاتبوونەوەی هەوڵە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ئورووپایی ، وەزارەتی ئیتلاعات و دەستوپێوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گەمارۆیان وەسەر بخرێ.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە ٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن پۆلیسی “دانماڕک”ەوە هەوڵێکی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە بەدژی یەکێک لە ئەندامی ئوپوزسیۆنی کۆماری ئیسلامی پووچەڵ کرایەوەو، وڵاتانی سکاندیناویش ئەو هەوڵە تیرۆریستییەیان لە قاو دا.