محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شکایه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌ركۆماری پێشووی ئێران له ئیسحاق جیهانگیری، سه‌رۆكی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئابووری، كاردانه‌وه‌ی بووه. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گهندهڵیو لادانه‌كانی ده‌وڵه‌تی پێشوو ده‌گوترێن یه‌ك له هه‌زاره.
محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت داوای له ئه‌حمه‌دی نژاد كردوه ئازایه‌تیی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه به‌رپرسایه‌تیی لادانه‌كان وه‌ئه‌ستۆ بگرێ.
نۆبه‌خت گوتی زۆرمان پێ خۆش ده‌بێ كه ئه‌حمه‌دی نژادیش وه‌ك بابه‌ك زه‌نجانی بهرپهرسایهتیی لادان‌و گوندهڵییهکانی پێشووی وه‌ئه‌ستۆ بگرێ.
بابه‌ك زه‌نجانی به تاوانی گلدانه‌وه‌ی ٨ هه‌زار و ٦٠٠ میلیارد تمه‌نیی خۆ به وه‌زاره‌تی نه‌وت، له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٢وه ده‌سبه‌سه‌رو ئێستا له زیندان دایه.
نۆبه‌خت ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كاری خۆی به‌هۆی زۆر قهیرانو گیروگرفتی ئابووری نه‌یتوانی كاتێکی زۆر بۆ ئه‌م شكایهتانه ته‌رخان بكا، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كه له‌سه‌ر لادانه‌كان هه‌یبوو ڕاده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی كردوون. قسه‌کانی نه‌وبه‌خت له حاڵێک دایه که ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی به ده‌ستپاک ترین ده‌وڵه‌تی مێژووی ئێران ناوده‌برد، به‌ڵام پاش كۆتایی سهركۆمار ناوبراو، لادانه ماڵییه‌كان ئاشكرا كران، بۆ نموونه گه‌نده‌ڵیی ٣٢ میلیارد تمه‌نی له سندووقی خۆشبژیویی خوێندكارانی وه‌زاره‌تی علووم، ونبوونی سێ ده‌كه‌لی نه‌وتی، تێكردنی ١٦ میلیارد تمه‌نی له حیسابی ده‌وڵه‌ت بۆ حیسابی شه‌خسیی زانكۆی ئێرانییه‌کان، لادانی ماڵیی ٩ هه‌زار میلیارد تمه‌نی له فڕۆكه‌خانه‌ی كۆنی قێشم و پێدانی ٢٠ هێكتار له زه‌وییه‌كانی ناوچه‌ی ئازادی قێشم به خۆڕایی، دزینی ٦ پاپۆڕ له ناوچه‌ی ئازاد، لادانی ٤ هه‌زار میلیارد تمه‌نی له به‌نده‌ر “درگهان” به‌شێك له لادان‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد بوون.
شایانی باسه هه‌ر ئێستا محه‌ممه‌دره‌زا ڕه‌حیمی، جێگری یه‌که‌می ئه‌حمه‌دی نژاد به تاوانی دزی‌و گه‌نده‌ڵی له زیندان دایه.