ناوه‌ندی ئاماری ئێران ئه‌نجامی ئامارگیریی زستانی ساڵی ١٣٩٣ی بڵاوكرده‌وه و له‌م ئاماره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که نرخی بێكاریی ژنانی لاو له ٢٠ پارێزگای ئێران له سه‌دی ٤٠ زیاتره.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ئیرنا، له ٩ پارێزگای ئێران نرخی بێكاریی ژنان له سه‌رووی سه‌دی ٤٠، له شه‌ش پارێزگا زیاتر له سه‌دی ٥٠ و له سێ پارێزگاش زیاتر له سه‌دی ٦٠ بووه‌و له دوو پارێزگای دیكه‌ی ئێران نرخی بێكاریی ژنانی لاو سه‌رووی سه‌دی ٧٠ یه.
پارێزگاكانی كهگیلویهو بویرئهحمهدو چوار مه‌حاڵی به‌ختیاری دوو پارێزگای ئێرانن که نرخی بێكاری ژنان له‌وێ له سه‌دی ٧٠ زیاتره.
له‌و ئه‌نجامگیرییه‌ی ناوه‌ندی ئامار هاتوه که له ناوچه شارییه‌كان هه‌لومه‌رجی بازاڕی كار بۆ ژنان زۆر خراپتره، به شێوه‌یه‌ك كه له 3 پارێزگای ئیلام، چوار مه‌حاڵی به‌ختیاری‌و هه‌روه‌ها لوڕستان نرخی بێكاری له سه‌دی ٨٠ تێپه‌ڕیوه.
به قسه‌ی ئه‌بولحه‌سه‌ن فیروزئابادی، جێگری وه‌زیری ته‌عاون، كار‌و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران نرخی به‌شداریی ئابووریی ژنان له ئێران سه‌دی ١٢ ڕاگه‌یه‌ندراوه.