ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و خوێندکارانه‌ی زانکۆی کرماشان کردوه که که به‌ته‌مابوون کۆڕیادێک بۆ ریزگرتن له کیانووش ئاسا به‌ڕێوه ببه‌ن. ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ڵی بێتوو هه‌ر ڕێوڕه‌سمو کۆڕیادێک به‌و بۆنه‌یه به‌ڕێوه بچێ، به‌ڕیوه‌به‌رانی دهگیرێنو سزا ده‌درێن.
دوای ئه‌وه‌ی گڕووپێک له خوێندکارانی زانکۆی ئازادی کرماشان هه‌وڵیان دا له یه‌کێک له ساڵۆنه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌و زانکۆیه‌دا کۆڕیادێک بۆ کیانوش ئاسا به‌ڕێوه ببه‌ن، ئیداره‌ی ئیتلاعات به هه‌ڕه‌شه‌و فشار به‌رهه‌ڵستی ته‌مای ئه‌و خوێندکارانه بۆته‌وه.
رێگریی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و کۆڕیاده له حاڵێکدایه که پێشتریش له ڕۆژی ٣ ی پووشپه‌ڕدا ئیزنیان به بنه‌ماڵه‌ی کیانووش ئاسا نه‌دابوو له ساڵیادی کوژرانیدا ڕێوڕه‌سمو کۆڕیادیان هه‌بێ.
کیانووش ئاسا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٨٨ و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه که سه‌پاندنی ئه‌حمه‌دی نژادی وه‌ک سه‌رکۆمار لێکه‌وته‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه، 25 ی جۆزه‌ردان له مه‌یدانی ئازادیی تاران بزر و، ته‌رمه‌که‌ی ڕژی ٣ ی پووشپه‌ڕ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی کرایه‌وه.
کیانووش ئاسا به دوو گولله‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم گیانی لێ ئهستێدرابوو.
( ماف نیوز)