یوسف کاکه‌مه‌می، زیندانیی سیاسیی کوردی به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له مافی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بێبه‌ش کراوه.
یوسف کاکه‌مه‌می له ڕۆژی ٢٥ ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه بۆ زیندانه ئینفڕادییهکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ورمێ گواستراوه‌ته‌وه و تا ئێستا هه‌واڵێکی ڕاست‌و دروست له بارودۆخی ئه‌و نه‌زانراوه. ناوبراو به تۆمه‌تی ” بانگه‌شه دژی نیزام‌و پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه بیانییه‌کان” گیراوه‌و له‌و کاته‌وه تا ئێستا چاوی به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌که‌وتوه.
یۆسف کاکهمیو ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی، زیندانییه‌کی سیاسیی دیکه‌ی کورد پاییزی ساڵی ٨٦ له حاڵێکدا به ماتۆڕ به‌ره‌و مه‌هاباد ده‌چوون، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه که‌وتنه به‌ر ڕاوهدوونانو ته‌قه‌یان لێ‌کرا. له‌و ڕووداوه‌دا ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی بریندار‌و دوای گیرانیان بۆ زیندانی سپای پاسداران له مه‌هاباد گوێزرانهوهوه.
ئه‌و دوو زیندانییه سیاسییه کورده دواتر درانه دادگا‌و دادگای شۆڕشی مه‌هاباد ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونی به حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی به ١٥ ساڵ زیندان سزا دا؛ یوسف کاکهمهمیش هه‌ر به‌و تۆمه‌ته ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاو به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتریش به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی حوکمی 3 ساڵ زیندانیی هه‌ڵپه‌سێراوی هه‌بوو، سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندان حوکم درا.
( ماف نیوز)