هێشتا گەڕی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا بە تەواوی لە دژی ئێران جێبەجێ نەبووە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن نرخی هەڵدان و گەشەی ئابووریی وڵات لەمساڵدا بۆ خوار (6-) دادەبەزێ.
ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس دەڵێ لەسەر بنەمای دوو ئەگەری فرۆشتنی نەوت، نرخی گەشەی ئابووریی ئێران بۆ ساڵی 1397 لە نێوان (3-) تا (6-)دا دەبێ و بۆ ئەوەش گەمارۆکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا و سزاکانی پێش بەرجامی وەک یەک لەسەر ئەم دەرەنجامە بە کاریگەر زانیوە.
ئەم توێژینەوەیە دەڵێ ئەگەر لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی فرۆشتی نەوت و شلەمەنییە نەوتی و گازییەکانی ئێران 800 هەزار بۆشکە لە ڕۆژ لە کەمی دابێ، ئەوا نرخی گەشەی گەیاندووەتە (3-) و ئەگەریش پتر لە یەک میلیون و نیو بۆشکە دابەزینێ، نرخی گەشەی ئابووریی بۆ (6-) داکشاندووە.
پێشبینیی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیس بۆ ساڵی داهاتوو ئەوەیە کە بارودۆخەکە لەوە خراپتر دەبێ.