بەهۆی پێڕانەگەیشتن و وەپشت گوێخستنی داواکارییەکانی دوو ژنە بەندکراوی سیاسی لە لایەن کاربەدەستانی زیندانی ئێڤینەوە، نێرگز محەممەدی و نازەنین زاغێری ڕایەنگەیاندوە کە ئەگەر چارەسەری پزیشکییان بۆ نەکرێ بۆ ماوەی سێ رۆژ مان لە خواردن دەگرن.
بە پێی ڕاپۆڕتی کانوونی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، نێرگز محەممەدی و نازەنین زاغێری لە نامەیەکدا ڕایاندگەیاندوە کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نیسبەت هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی قەزایی و کاربەدەستانی بەندیخانە و ڕێگەنەدان بۆ چارەسەری پزیشکی لە رۆژانی ٢٤ تا ٢٦ بەفرانبار مان لە خواردن دەگرن.
شیاوی باسە نازەنین زاغێری بەندکراوی ئێرانی- بریتانیایی بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی نیزام لە بەندیخانەی ئێڤین ڕاگیراوەو هەروەها نیرگز محەممەدی بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە رێبەری باڵای ڕێژم و ڕێکخستنی کەمپەینی “لگام” بە دژی حوکمی ئێعدام، سزای زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.