لە درێژەی ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەشی ئاموزشیی ناوەندی ٣ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وەرزی پاییزی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا کۆمەلێک کار و چالاکی لە چوارچێوەی پەروەردەی حیزبی وەک کلاس و کۆبوونەوە و… بەڕێوە چوون.
بەشێک لە چالاکییەکانی ئاموزشی ئەو ناوەندە لە وەرزی پاییز بریتی بوون لە:
ــ ڕێز گرتن و خەڵات بەخشێن بە قوتابیانی (مناڵانی پێشمەرگە) سەرکەوتوو لە پۆلە جۆراوجۆرەکانی قوتابخانە
ــ کۆبوونەوەی سیاسی لە بواری جۆراوجۆر بۆ ئەندامانی ژن و یەکیەتیی ژنان
ــ کارگای شێعر و چیرۆک بۆ منداڵانی پێشمەرگە
ــ کلاسی فێرکاری و ناساندنی جوغرافیا و مێژووی (کوردستانی ڕۆژهەڵات) بۆ قوتابیانی ناوەندی ٣
ــ بەردەوامی کۆبوونەوەکانی سیاسی بۆ کادر و پێشمەرگە
ــ کلاسی مێژووی بزوتنەوەکانی کورد (بەتایبەت تەحلیلی ڕەوشی ڕۆژهەڵات) بۆ کادر و پێشمەرگە
ــ کۆبوونەوەی سیاسی تەشکیلاتی بۆ کۆمیتەی سۆران و…