لە درێژەی دەسبەسەرکردنی نایاسایی هاونیشتمانانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکان و ئیتلاعاتەوە، کاربەدەستانی ڕێژیم دوو کەسیان بە ناوەکانی ” فازل قۆیتاسی و ڕەزا ئەسەدی” بە هۆیەکی نادیار دەسبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ ئیزنی دادگا ئەو دوو کەسەیان دوای ئازار و ئەشکەنجە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنیکی نادیار کردووە.
جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە پێوەندی لە گەڵ هۆی دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.
“فازل قۆیتاسی و ڕەزا ئەسەدی پێشتر لە ئەنجوومەنی ژینگە پارێزیی شارستانی کامیاران چالاکییان هەبووە.
شایانی باسە کە کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ نانەوەی ترس و تۆقاندن بە بەربڵاوی و بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵک ڕاپێچی دادگا و بەندیخانەکان دەکەن و لێکۆڵینەوە و لێپێجینەوەیان لە گەڵ دەکرێ.