قسه‌کانی حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سنه کاردانه‌وه‌ی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی لێکه‌وته‌وه.
سه‌روتاری ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمیی پارتی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ پێشمه‌رگه شه‌ڕی ئه‌منیه‌تی هه‌موو دنیا ده‌کا و ئه‌گه‌ر ئێران یارمه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ شه‌ڕی داعشی دابێ، بۆ پارێزگاری کردن له خۆی بووه.
حه‌سه‌ن ڕوحانی له قسه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی خۆی له سنه گوتی ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە هەولێرو شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەكەوتنە دەستی داعش.
پارتی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ له‌وانه‌یه سه‌رکۆماری ئێران ویستبێتی ڕۆڵی وڵاتەكەی لە شه‌ڕی داعشدا بۆ خەڵكی سنە ڕوون بكاتەوە، بەڵام چەند ڕاستییەك هەیە كە پێویستە سه‌رکۆماری ئێران‌و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنەش لێی ئاگادار بن، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانییەو داعش هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی‌و هەموو جیهان، هه‌ر بۆیەشە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەركی هەموو لایەكە.
له‌و درێژه‌ی ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا هاتوه هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو وڵات‌و لایەنانەی كردووە كە لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیی كوردستانیان داوە بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە، به‌ڵام لە ڕاستیدا یارمەتیدانی كوردستان لە شەڕی داعش یارمەتیدانی خۆیان‌و پاراستنی خۆشیان له‌و مه‌ترسییه بووه.
پارتی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ كوردستان لەو شەڕەدا باجی گەورەی مرۆیی‌و ماددیی داوە. پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەرگری لە خاكی كوردستان كرد‌و تیرۆریستانی تێك‌شكاند. هەزارو دووسەد شەهیدی قارەمانو حەوت هەزار بریندار، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەوە گەلی كوردستانە نەیهێشتووە دەستی گڵاوی تیرۆریستان بگاتە شارەكانی كوردستان. ئەوە پێشمەرگە بوو بە خوێن‌و ئازایەتیی خۆی ئوستوورەی داعشی شكاند‌و نەك تەنیا كوردستانی پاراست، بەڵكو بووە قەڵغانێك بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئەوە پێشمەرگە بوو که بووە بەربەستێك كە جیهانو دراوسێكان لە هەڕەشەی ڕاستەوخۆی تیرۆر بپارێزرێن.
سه‌روتاری ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمیی پارتی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ هەرێمی كوردستان پێزانینی بۆ یارمەتی هەموو لایەك بووە، بەڵام ئەوەی لە مەیداندا شەڕی كردووەو خوێنی داوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە.