منداڵێکی دیکە کورد لە بواری زانست و بەهرەمەندییەوە لە ئاستی جیهاندا درەوشایەوە.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕۆنیا حسێنزادە قوتابی پۆلی چوارەمی سەرەتایی شاری بانە پلەی یەکەمی جیهانی لە بەشی “ژمێریاریی زەینی” کێبەرکێیە زانستییەکان، بە دەست هێناو، بەم جورە منداڵێکی دیکەی کورد شانازی بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمار کرد.
هەروەها ماوەیەک لەمەوپێش کیژۆڵەیەکی لێهاتووی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی کیانا عەبدوڵڵاهیفەڕ قوتابی پۆلی شەشی سەرەتایی و تەمەن ١١ ساڵ توانی لە کێبڕکێیەکی لێکدانەوەی بیرکاری لە نێوان ١٠٠ قوتابی کە لە وڵاتی مالیزی بەڕێوەچوو، پلەی یەکەم وەدەست بهێنێ و، میداڵی ئاڵتۆنی لە گەردەن کرد.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە ئەمساڵ بژاردەیەکی دیکەی کورد بەناوی کۆچەربیرکار خەڵاتی “فیڵدز″ی، کە گەورەترین خەڵاتی جیهانییە لە بواری بیرکاری، وەدەست هێنا.