كۆمەڵێك لە خاوەن جووجەخانەكانی شاری مەهاباد لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەردەم ئیدارهی كەشتو سەنعەتی ئەم شارە كۆبوونەوەو داوای جێبەجێكردنی داواكانیان بوون.
ئهوان دهڵێن كەشت و سەنعەتی مەهاباد بڕی 5 میلیارد تمەنیان پێ قهرزداره.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە كوشتارگای “هوما مریشك” كە که شیرکهتێکی سهر به كەشت و سەنعەتی مەهابادە زیاتر لە ٤ مانگە بەردەوام مریشكیان لێ وهرگرتوون، کهچی بەڵام لە لایەن كوشتارگاوە هیچ پووڵێک بە خاوەن جووجەخانەكان نەدراوە.
لە لایەكی دیكەوە لهبهر ئهوهی مانگرتنی خاوەن جووجەخانەكان لە بەردەم كەشتو سەنعەت هیچ ئەنجامێكی لێ نەكەوتۆتەوەو شیمانەی ئەوە دەكرێ كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەردەم فەرمانداریی مەهاباد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین كۆببنەوە.
چالاكانی ئابووریی شاری مەهاباد لەسەر ئەم بڕوایەن كە سپاردنی كەشت و سەنعەتی ئەم شارە بە كەرتی تایبەت هۆكاری هەموو گیروگرفتەكان و لە ئاكامدا شکست هێنانی ئەم کۆمهڵه ئابورییهی شاری مههاباده.