• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بریتانیا: ئێران بە مەبەستی گوشاری دیپلۆماتیک نازەنین زاغری بە بارمتە گرتووە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/29
جۆری بابەت: جیهان
“جێرمی هانت” وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە نازەنین زاغری، فەرمانبەری دامەزراوەی “تامسۆن ڕٶیتێرز” ی بە مەبەستی گوشاری دیپڵۆماتێک بۆ سەر لەندەن بە گرۆگان گرتووە.
نازەنین زاغری کە ڕەگەزنامەی  بریتانی / ئێرانیی هەیە، لە بەهاری ساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستا، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زیندان دایە و کاربەدەستانی ئێرانی داواکاریی بریتانیایان بۆ ئازاد کردنی ناوبراو ڕەتکردۆتەوە.
“جێرمی هانت” وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار لە وتووێژێکی ڕادیۆیی دا رایگەیاند: نازەنین تەنیا کەسێک نییە کە بە مەبەستی گوشاری دیپڵۆماتیک بە بارمتە گیراوە، ناوبرا لە گەڵ ئەوەی کە بێ تاوانە، بەڵام لە زینداندا ڕاگیراوە. ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی نازەنین کرد و گوتی کە ناوبراو نیوەی تەمەنی کچە چاردە ساڵەکەی لە زیندان دابووە و تا ئێستا ئیزنی پێنەدراوە کچەکەی ببینێ کە ئەوە ڕاستەیەکی ترسناک و ناعادڵانەیە.
نازەنین زاغری بە ٥ ساڵ بەندکردن حوکم دراوە. کە حەوتووی ڕابردوو هەزار ڕۆژ بە سەر بەندکردنی ناوبراودا تێپەڕی، هەموو تۆمەتەکانی دژ بە خۆی ڕەتکردەوە.
“جیرمی هانت” لە درێژەی وتەکانیدا وێڕای باسکردن لە شارستانییەت و مێژووی ئێران، گوتی: کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ وڵاتان ڕێزیان بگرن بەڵام ڕێگاکەی ئەوە نییە کە ژنێکی بێتاوان زیندانی بکەی و هیوادارم کاربەدەستانی حکوومەت پێداچوونەوەیەک بەو بۆچوونەی خۆیاندا بکەن. ئێمە لە گەڵ زۆر وڵات کێشەمان هەیە بەڵام هیچ دەوڵەتێک  بە مەبەستی گوشاری دیپڵۆماتیک کردەوەی لەو چەشنە ئەنجام نادا.
هەر لە پێوەندی لە گەڵ ئازاد کردنی ” نازەنین زاغری”دا ڕۆژی ٣ی بەفرانبار شارەداری لەندەن بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای ئازاد کردنی ناوبراوی کرد. هەروەها لە کۆتایی مانگی خەزڵوەری ئەمساڵدا وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەفەرێکی تارانی کرد و داوای چاوپێکەوتنی لە گەڵ نازنەنین زاغری کرد بەڵام هەوڵەکەی بێ ئاکام بوو و ناوبراو هەر ئەو ڕۆژە هۆشداری دا بە ئێرانییەکان کە ئەگەر بیانهەوێ لە ئامرازی گوشاری دیپڵۆماتیک کەڵک وەربگرن، دەبێ باجەکەشی بدەن.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist