محەممود ڕەزایی مەلەكشاهی، چالاكی بواری ژینگەپارێزی لە ئیلام لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەركرا.
سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەكشەممە ٤ی گەلاوێژ هێزهکانی ڕێژیم لە ئیلام پاش پشكنینی ماڵی ئەم چالاكە ژینگە پارێزە، ناوبراویان دهسبهسهرو نووسراوەو كۆمپیوتێرو كەلوپەلی تایبەتیی ئەم چالاكەشیان لەگەڵ خۆیان بردوە.
دایكی مەحموود ڕەزایی دەڵێ، كوڕەكەی لە ئاگركەوتنەوەكانی ئەم دواییانەی زاگرۆسدا ڕۆڵی بەچاوی لە ڕێكخستی خەڵك بۆ كوژاندنەوەی ئاگرهکان هەبووە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری گرتنو شوێنی ڕاگیرانی ئهویان پێ نهگوتون.
شایانی باسه مەحموود ڕەزایی پێشتر چالاكی سیاسی بووەو بە شێوەیەكی بەرچاو پشتیوانیی لە کهمپینی ڕزگارکردنی كانی بڵ دەكرد. هەروەها لەگەڵ چەند كەس لە خوێندكارانی كورد، ئەندامی دەفتەری تەحكیمی وەحدەت، بۆ پێشگیری لە ئێعدامی شیرین عەلەم هولی چالاكیی بەرچاوی هەبووەو ئهو کات بە نووسینی نامەیەك بۆ سەرۆكی قەزایی ئێران، داوای لە ناوبراو كردبوو بڕیاری جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدام ڕابگرێ.