• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

كۆڕیادی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ۱۷ خەرمانان/ نۆروێژ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/28
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

كۆمیتەی بەڕێوەبەری یەكێتی ژنان لە وڵاتی نۆروێژ رۆژی یەكشەممەی ۲۳ی دێسامبەر، كۆڕیادێکی بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان (شەهیدانی موشەكبارانی قەڵای دێموكرات) پێک هێنا.

مەبەست لە رێكخستنی ئەم كۆڕیادە، پشتیوانی و هاوخەمیدەربڕینی دووبارەی ئەندامانی یەكێتی ژنان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی نەمری ١٧ی خەرمانانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو.

سەرەتای كۆڕیادەكە بە چەند ساتێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەستی پێ كرد. دواتر لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێورەسمەكە، بەخێرهاتنی گەرمی بەشداربووان بە گشتی و بنەماڵەی شەهیدان بەتایبەتی كرا.

دواتر خاتوو” كوێستان گادانی” چەند گوتەیەكی لە سەر شەهیدان و بنەمالەكانیان پێشكەش كرد. ناوبراو ‎ گوتی: “بێگومان مەبەستی خەبات بە گژداچونەوەی زاڵم و داگیرکارە. ‎لە وڵاتانی دیکتاتوردا کە ئازادیخوازان ڕێگای شۆرش هەلدەبژێرن، بە داگیرکەر دەلێن کە ئێمە دژی ئەو سیاسەتەین لە لایەک، لەلایەکیش خۆیان لە ڕیزی ئەوخەڵکە جیا دەکەنەوە کە مل بۆ چەوسانەوە دەدەن. دیارە لێرەدا دەبنە دوژمنی سەرەکی دەستەڵات و زۆر ئاساییە کە لەو حالەتەدا داگیرکەر بە چاوی دوژمنی راستەقینەی دەستەڵات لێیان بڕوانێت و بە هەموو شێوەیەک دەفکری لادان یا لەناوبردنی ئەو کەسانە دابێ”.

کوێستان گادانی لەو بەشەی گوتەکەیدا گوتی: زۆر نین ئەوانەی کە ڕێگای خەبات هەڵدەبژێرن.‎هەر بەو پێیەش لە دەستدانی ئەوانە و نەمانیان لە ڕیزی خەبات و بەرەنگاریدا، جا چ دەست هەڵگرن لە خەبات، چ بریندار و کەم ئەندام بن یا لە حاڵەتی شەهیدبوونیاندا ، خەسارێکی قەرەبوو نەکراوە. ئەو کەسانە بە شەهیدبوونیشیان شوێندانەر دەبن لەنێو کۆمەڵانی خەڵک و بە تایبەت نەوێ نوێدا. ‎لە ھەمانکاتدا پەروەردەکردن، راهێنانی کادر و پێشمەرگەیەک بۆ ئەوەی جێگای جیلی پێشووی خۆی بگریتەوە کە بەشی زۆری تەمەنی خەباتی کردووە و ئەزمونی دەیان ساڵەی هەیە، کارێکی ئاسان نییە و قەرەبووکردنەوەی ئەستەمە.

لە درێژەی قسەکانیدا گادانی ئاماژەی بەوەدا کە رابردوو، خەبات و فیداکاریان وا دەکا کە ئەو کەسانە ببنە خۆشەویستترین و ئازیزترین رۆڵەکانی میللەتەکەیان.‎ بۆیە ئاساییە کە هەموومان خۆشمان بوێن و سۆزمان بۆیان هەبێ و کارەکەیان بەرز بنرخێنین. بە واتایەکی دیکە ببنە موڵکی هەموو كەس نەک ئی تەنیا بنەماڵەکەیان.
‎
لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا خاتوو کوێستان ‎ گوتی: با رێگای خەباتیان درێژە بدەین، ئامانجە بەرزەکانیان هەروا بەرز بنرخێنین و تێبکۆشین بۆ بە ئامانج گەیشتنی ئاواتەکانیان. ئەوە باشترین شێوەی وەفاداری و خۆشەویستی شەهیدانە. کەواتە ورە بەرزی و خۆراگری، بەدەوام بوون لە سەر رێگا و رێبازی ئەوان و ئەمەگناسی، باشترین پاداشتە بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری نەتەوەیی شەهیدانی یەڵدا و خەرمانانی قەلای دێموکرات و هەموو شەهیدانی حیزبی دێموکرات.

لە بەشی دواتری بەرنامەكە دا خوشكە حەلیمە ئیسماعیلی، بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی گشتی نۆروێژی حیزبی دێموكراتی كوردستان، وێڕای دەست خۆشی كردن لە یەكێتی ژنان، چەند وتەیەكی پێشكەش كرد و
لە توێی قسەكانی دا گوتی: “پێویستە بنەماڵەی شەهیدان شێلگیرتر لە جاران بەردەوام بن لە سەر ڕێبازی شەهیدان و ئەم ڕووداوانە بە چۆكیان دا نەهێنێ”.

ھەر لە درێژەی بەرنامەکانی ئەم شەوە کۆڕیادە بۆ شەھیدانی ١٧ی خەرمانان، خاتوو فۆزیە گادانی و خاتوو نەمام زەرینفەم لە لایەن كۆمیتەی یەكێتی ژنانەوە چەند دیاریەكیان پێشكەشی بنەمالەی شەهیدان كرد.
لە دوایین بەشی رێوڕەسمەكە دا خاتوو “جەمیلە قادری” بە نوێنەرایەتی بنەمالەی شەهیدان، سوپاسی كۆمیتەی یەكێتی ژنان و بە گشتی خەڵکی كوردستانی كرد كە لەو ماوەیەدا ھاوکات لەگەڵ بنەماڵەی شەھیدان شانیان وەبەر ئەو خەمە قورسە داوە. هەروەها گوتی: شەهیدان تا كاتێك شەهید نەبووبوون، موڵكی بنەماڵەكانیان بوون، بەڵام ئێستا شەهیدان مڵکی گەلی كوردن. جەمیلە خانم لە دوا بەشی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە کە ئێمە وەك بنەماڵەی شەهیدان سەربەرزین و زۆر بە ورەتر لە جاران لە خەبات بەردەوام دەبین.

بە گوتەی نوێنەری بنەماڵەی شەھیدان كۆتایی بە كۆڕیادی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان هات.

 

1 لە 9
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist