ئەنجوونی ژینگەپارێزی نیشتمان شاری ساحیب بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانی خۆی لە ئەنجوومەنی “وڵات”ی بۆکان دەربڕی و هەرچەشنە کۆسپ دروست کردن لەسەر ڕێی ژینگەپارێزانی مەحکوومکرد.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛
وەک دەزانین و هەموو خەڵکی وڵاتیش ئاگادارە ژینگە وپرسی سرووشت ئەمڕۆکە ڕۆژەڤی هەموو پرسە سەرەکییەکانە وبەهۆی تێکچوونی کەش وهەوا وکەمبوونی ئاو وزۆربوونی مادە پلاستیکی وکیمیاییەکان قەیرانی ژینگەیی لەئارادایە و سەردەمی هەرەوەزی وڕۆحیەتی هاوبەش بۆپاراستنی ژینگە وژیان ئەرکی هەموو لایەکە،هەربۆیە ئێمە وەکوو ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “نیشتمان” هەرچەشنە هێرشێک بۆسەر ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” هەر هەوڵێکی ڕێخراویی هاوچەشن مەحکووم دەکەین وپشتیوانی خۆمان دەردەبڕین و داوا لە هەموو ژینگەپارێزانی لێهاتوو و شارەزا دەکەین ئەم کردەوە دزێو وقیزەونە مەحکووم بکەن وهاوسۆز وپشتیوانی ڕاستەقینەی ئەو ویستە مرۆییانە بین کە خزمەت بەسرووشت و کۆمەڵگا دەکات و وێڕای ئیدانە کردنی بیرتەسکان ونەفسنزمان سەرنج و گرنگی پێدانی ئەم مژارە بۆ هەموولایەک ڕادەگەیەنین.