شەوی سێشەممە٤ی بەفرانبار ، ئیسڕائیل هێرشێکی هەوایی کردە سەر بنکە و جبەخانەکانی سپای پاسدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبووڵڵای لوبنان و لە ئاکامدا زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لێکەوتەوە.
“ڕامی عەبدولڕەحمان” بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریە لە پێوەندیەکدا لە گەڵ ” ئەلحەدس” ڕایگەیاند کە پایگا و جبەخانەکانی چەک و تەقەمەنی سپای پاسدارنی ئێران و حیزبووڵڵای لوبنان لە ” ئەلکسوە، دیماس” و دەوروبەری شاری “دێمەشقی” پێتەختی سوویە کەوتوونەتە بەر هێرشی هەوایی هێزەکانی ئیسڕائیل و زیانێکی گەورەی پێگەیاندوون.
حکوومەتی سووریە ئەو هەواڵەی پشتراستکردەوە بەڵام هەواڵێکی دروستی لە سەر کوژراو و بریندا و زیانەکانی ئەو هێرشە بڵاونەکردۆتەوە.
شایانی باسە کە ماوەی چەند ساڵێکە بنکە و بارەگاکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەونە بەر هێرشی مووشەکیی و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسڕائیل و زیانێکی گەورەی پێگەیاندوون و و سەدان کەس لە هێز و میلیشیاکانی سپای پاسداران کوژراون و بریندار بوون.