بەشێک لە مامۆستایانی ئێران ناڕەزایەتیی خۆیان لە ستاندارد نەبوون و نەبوونی ئەمنییەتی قوتابخانەکان دەربڕی و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک خوازیاری ئەوە بوون کە دەبێ بەرپرسانی قوتابخانەکەی زاهیدان کە ئاگری تێبەربوو و بۆ بە هۆی گیان لەدەستدانی چەند قوبابی لێپێچینەوەیان لێ بکرێ.
مامۆستایان لەو ڕاگەیەندراوەدا هاودەردی خۆیان لە گەڵ کەسوکاری ئەو قوتابیانە دەربڕیوە کە لە ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەکەدا گیانیان لە دەستداوە و خوازیاری لێپێچینەوە لەو کەسانە بوون کە بوونە هۆی ڕوودانی ئەو کارەساتە کە گیان لەدەستانی چەند قوتابی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ “فەردا” قوتابخانەی ناحکوومی کچانەی ” ئەسوە حەسەنە” لە زاهیدان، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٧ی سەرماوەز ئاگری تێبەربوو و ڕاگەیەندنەکانی نێوخۆی ئێرانیش بڵاویانکردەوە کە ئەو ئاگرکەوتنەوە بە هۆی سۆبەی نەوتیەوە بووە.
بە هۆی ئەو ڕووداوەوە “مونا خوسرەو پەرست، سەبا عەڕەبی، یەکتا میرشکار و مریەم نەوکەندی قوتابی پۆلی یەکەمی سەرەتایی گیانیان لەدەستدا.