داهاتی بنەماڵە ئێرانییەكان لە ساڵی ڕابردوودا كەمتر لە خەرج‌و تێچووی ژیانیان بووە.
بانكی ناوەندی ڕایگەیاندووە لە ساڵی ٩٣ دا داهاتی ساڵانەی بنەماڵەیەكی ئێرانی له شاره گه‌وره‌کان نزیكەی ٣١ میلیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن‌و خەرج و تێچووی ژیانیان نزیكەی ٣٢ میلیۆن‌و ٨٨٠ هەزار تمەن بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پتر لە سەدی ٣٣ی خەرجی بنەماڵەكان پێوەندی بە كرێ خانوو، ئاو، بەرق و گاز و باقی خه‌رجییه‌کانی دیكەوە هەیە. پاش ئەویش، خەرج‌و تێچووی خواردن‌و خواردنەوەكانو هاتوچۆ و گواستنەوە زۆرترین خەرج‌و مەخارجی بنەماڵەكانی ئێرانن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که موجته‌با ڕه‌حماندوست، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگه‌یاند كه له ئاستی ئێران‌دا ١٢ میلیۆن كه‌س بێ داهاتو چاو له‌ده‌ستن. وه‌ک ئه‌و باسی ده‌کا 6 میلیۆن که‌س له‌وان له ژێر چاودێریی ماڵیی هیچ ناوه‌ندێکی حکومی‌دا نین.