ئەنجوومەنی سەوزی”چیا” لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بەرابەر کۆسپ نانەوە و گوشار خستنە سەر ئەنجوومەنی ژینگە پارێزیی “وڵات” لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، پشتیوانی خۆی لەو ئەنجوومەنە ڕاگەیاند.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە، ئاگادرا کراینەوە کە لە لایەن بەشێک لە بەرپرسانی ڕێژیم لە شاری بۆکان گوشار خراوەتە سەر ئەنجوومەنی ژینگە پارێزیی”وڵات” بۆ ئەوەی کار و چالاکییەکانیان ڕاگرن و دەفتەری کارەکەیان دابخەن. هەموو لایەک ئاگادارن کە ئەو ئەنجوومەنە ماوەی چوار ساڵە بە هاوکاریی گەنجانی فیداکار دەیانهەوی خزمەت بە ژینگەی کوردستان بکەن و نەهێڵن زیانی بەرکەوێ.
ئەو ئەنجوومەنە لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەو هەوڵەی کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ داخستنی ئەنجوومەنی ژینگە پارێزیی “وڵات مەحکووم دەکا و پشتیوانی خۆی لەو ئەنجوومەنە دەردەبڕێ.
پێشتر ئەنجوومەنی ژینگە پارێزیی “وڵات” لە بۆکان ڕایگەیاندبوو کە لە لایەن فەرماندار و شارەداری ئەو شارەوە گوشاریان خراوەتە سەر بۆ ئەوەی دەفتەری کارەکەیان دابخەن بۆ ئەوەی واز لە چالاکییەکانیان بێنن و ئەنجوومەنەکەش داوای لە خەڵک و ژینگەپارێزان کردبوو پشتیوانیان بن بۆ درێژەپێدانی کار و چالاکییەکانیان.











