بەبۆنەی دوویەمین ساڵیادی کردەوەی تێروریستییەکەی بەر دەم قەڵای دێموکرات و، شەهید بوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ناوچەی بانە چالاکیی تەبلیغی کرا.
بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نیزیک ئاوایی”پیاوێن”ی بانە لە چالاکییەکی تەبلیغیدا یادی شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت.
دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک ئاوایی “پیاوێن” بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و وێنەی شەهیدانی سوورخەڵاتی یەڵدای خوێناویی، سەرلەنوێ وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی شەهیدان سەلماند و هەروەها بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەنێو جەرگەی دیکتاتۆریدا، نەبەزی و نەسرەتوویی گەلی خۆیانیان وەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران هێنایەوە.
لە چالاکییەکی دیکەدا بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەهیدانی بەردەم قەڵای دێموکرات لە شاری سنە چالاکی هاوشێوە بەرێوەچوو.
لەو چالاکییەدا وەفاداران بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە، بە نووسینی دروشمی شورشگێڕانە، یادی سەرجەم شەهیدان، بەتایبەتی شەهیدانی ڕێوڕەسمی شەوی لە دایکبوونی د. قاسملووی ڕێبەریان بەڕز ڕاگرت.