كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ٣١٤ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له پارێزگای ئیلام كه‌م ئهندامو نقوستان بوون.
شه‌هریار مێهردادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بێهزیستیی پارێزگای ئیلام له ڕێوڕه‌سمی دەستپێکی جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له كه‌م ئه‌ندامانی ته‌قینه‌وه‌كان له شاری مێهران نەیشاردەوە کە سه‌ره‌ڕای ڕاگەیاندنی کۆتایی پاکسازیی ناوچە مینرێژکراوەکان، بەڵام تەقینەوەی مین لە ئیلام هەروا قوربانیی لێدەکەوێتەوەو تا ئێستا سەدان كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌كان نقوستان بوون.
پارێزگای ئیلام ٤٣٠ كیلۆمیتری سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌و ٧٠٠ هه‌زار هێكتار له زه‌وییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به مین چێندراون كه به‌شی هه‌ره زۆریان ههڵنهگیراوهتهوه. کاربەدەستانی رێژیم دەڵێن لە دوای تەوابوونی شەڕ تا ئێستا پتر لە ١٧ میلیۆن مینیان لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ عێڕاق هەڵگرتۆتەوە کە بەشی زۆری لە ناوچە سنوورییەکانی ئیلام بووە، بەڵام بەپێی ئامارەکان ئێستاش ١٦ میلیۆن مینی لەکارنەخراوی دیکەش هەیە کە بەشی نیزیک بە تەوایان لە کوردستانن‌و لەلایەن دەوڵەتەوە بەرنامەو ئێڕادەیەکی ئەوتۆ بۆ هەڵگرتنەوەو لەکارخستنیان نابیندرێ.