بۆ ته‌واوكردنی به‌نداوی زێویه‌ی شاری سنه بڕی ١١ میلیارد تمه‌نی دیکە بوودجه پێویسته.
به‌نداوی زێویه له گه‌ڵاڵه گرینگه‌كانی به‌شی ئاو لە پارێزگای سنه‌یه كه‌به‌پێی قسه‌ی كاربه‌ده‌ستان تا ئێستا بڕی 22 میلیارد تمه‌نی تێچووەو دەڵێن بۆ ته‌واوكردنی ١١ میلیارد تمه‌نی دیكه‌ش پێویسته.
به‌نداوی زێویه به به‌رزایی ٥٢ میتر کە له ٢٦ كیلۆمیتریی شاری كامیان هه‌ڵكه‌وتووه،١٧ میلیۆن میتری سێجا ئاو له خۆی دهگرێو یارمەتیی بوژاندنەوەی کشتوکاڵ لەو ناوچەیە دەدا.
كۆكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی، دابینكردنی ئاوی وه‌رزێری بۆ ٢ هه‌زارو ٥٠٠ هێكتار، گه‌شه‌ی وه‌رزێری، پێكهێنانی هەلی کاری، باشبوونی بارودۆخی ئاژهڵداریو ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له گرینگ‌ترین ئامانجه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه كه تا ئێستاش جێبەجێکردنەکەی زۆر به خاوی ده‌ڕواته پێشێ.
كاربه‌ده‌ستانی پارێزگا هۆكاری تهوانهبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ كه‌میی بوودجه‌و دابیننه‌كردنی ئیعتباری ماڵیی پێویست بۆ ئەو بەنداوە ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
شایانی باسه كه هه‌ڵبه‌ستنی به‌نداوی زێویه‌ی كامیاران لە سه‌ره‌تای ساڵی ٩٢ ده‌ستی پێكردوه