• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئەو باوەڕانەی لە زینداندا بەهێزتر دەبن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/12/21
جۆری بابەت: ئەدەب

ناوم عەبدوڵڵا محەممەدی و ساڵی 1345 لە گوندی دۆستاڵی لەدایک بووم. ساڵی 1383 گیرام و ماوەی 5 ساڵ لە گرتنگەی ئیتلاعات و دواتر زیندانەکانی ورمێ و مەهاباددا بەند کرام. ئەوەی دەیخوێننەوە پوختەی بەسەرهاتی ژیانی سیاسی و چۆنیەتیی گیران و مانەوەمە لە زینداندا.
ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی کە شۆڕشی گەلانی ئێران سەرکەوت، ئەمن پۆلی دووهەمی ناوەندی بووم و بەهۆی باوکم کە شووڕای حیزب بوو زۆر زوو تێکەڵاوی شۆڕش و کاروباری ئەوکاتی حیزب لە گوندەکەمان بووم. لە سەردەمدا مێردمنداڵێک بە کاری هونەری و کاروباری یەکیەتیی لاوانەوە خەریک بووم. ساڵی 1367 پێوەندیم بە کۆمیتەی ناوچە
ی سارم و میرقازەوە گرت و دەستم بە تێکۆشانی تەشکیلاتی کرد هەتا ساڵی 1369 کە بەڕەسمی هاتمە پێشمەرگایەتی و دوای 5 ساڵ بە ئاگاداریی حیزب گەڕامەوە نێوخۆی وڵات. لەگەڵ گەڕانەوەم ماوەی سێ مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات گیرام و دوایە بە زەمانەت ئازاد کرام.
ساڵی 1376 پێوەندیم بە حیزبەوە گرتەوە و وەک ئەندامی تەشکیلاتیی حیزب دەستم بە کار و تێکۆشانی حیزبی کردەوە. ڕۆژی 15ی خەرمانانی ساڵی 1383 لە جادەی شەهرەک بە ماتۆڕسیکلەت دەڕۆیشتم کە دوو ماشێنی ئیدارەی ئیتلاعات دەوریان گرتم و یەکیان خۆی پێدادام و خستمی. دوایە بە دەست و لاق بەستراوی لە سندووقی ماشێنێکیان هاویشتم و لەگەڵ خۆیان بردیانم. دوای چەند ڕۆژ لێپرسینەوەی لە ئیتلاعاتی مەهاباد بەڕێیان کردمە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و ماوەی پتر لە 50 ڕۆژ لە زیندانی ئینفڕادیدا ڕایانگرتم. هەموو ڕۆژی دەیانبردم بۆ بازجوویی و بە دەست بەستراوی چەند کاغەزیان پێ ئیمزا دەکردم و دەیانناردمەوە ئینفڕادی. تۆمەتی سەرەکیی من ئەندامەتیی حیزب و کوشتنی داوود بالە ناسراو بە ئازاد بالە بوو. ئەمن لەگەڵ ئەوەی حاشام لێدەکرد و دوایەش پارێزەرم گرت، بەڵام نە پارێزەر چیی لە دەست دەهات و نە حسێبیکیش بۆ بەرگرییەکانی من دەکرا.
لێدان بە کابڵ و بە شەق و پێلەقە، جنێودان بە نامووس و دایک و باوک و باوەڕەکانت، برق لێدان، لە ئاوهاویشتن و زۆر شێوازی دی بەشێک لەو ئەشکەنجە جەستەیی و ڕووحییانە بوون کە لەسەر منیش تاقی کراونەتەوە.
دوای ئەوەی درامە دادگا، سزای 15 ساڵ زیندانیم بەسەردا سەپا و دایانمە زیندانی ناوەندیی ورمێ. سروشتی زیندانیی سیاسی وایە کە لە نێو بەند و کۆڕی بەندکراواندا هەموو کەس حورمەتت دەگرێ، بەڵام کاربەدەستانی زیندان لەسەر داوای ئیتلاعات لە ئازاردانت بەردەوامن و بەردەوام لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی شکاندنی کەسایەتیت دەدەن. لەنێو زینداندا بەرپرسەکان جیاواز بوون. ئەوانەی سەر بە حیفازەتی زیندانن هەموو وەک نوێنەری ئیتلاعات هەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن و زۆر خراپ لەگەڵ بەندی دەجوولێنەوە؛ بەڵام کارمەندی کورد و غەیرە کوردیش هەبوون کە بەتایبەت ڕێزیان لە بەندیی سیاسی دەگرت. هەڵبەت ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕەوشت و ئەخلاقی کەسەکان، دەنا سیاسەتی ڕەسمی شکاندنی تۆ و پەراوێزخستنی تۆیە. تۆی زیندانیی سیاسی لە ڕوانگەی ئەوانەوە هیچ مافێکت نییە، بۆیە بەردەوام هەوڵیان ئەمە زیندانت بۆ بکەن بە دۆزەخ و بە تێکەڵکردنت لەگەڵ ئەو تاوانبارانەی لەسەر کوشتن و دزی و گزی گیراون، یان ئەوانەی موعتاد بە مادەی هۆشبەرن، وا بکەن ژیانت لە زیندان ئەوەندەی دەکرێ سەخت و تاقەتپڕووکێن بێ.
سووکایەتی و ئازاردانی بنەماڵەش لە کاتی ملاقات و چاوپێکەوتندا بەشێکی دیکەی ئەم ئازارانەیە کە هەر زیندانییەکی سیاسی کەم و زۆر چێشتوویەتی. ئەمن وەک خۆم لە زینداندا زۆر ناخۆشیم بەسەر هاتووە. کاتێک کە گیرام ٥ ساڵ بوو ژیانی هاوبەشیم پێك هێنابوو و “دیار”ی کوڕم تازە لە دایک ببوو. کاتێک لە زیندانی مهاباد ڕا دەیانبردم بۆ ورمێ، لەگەڵ چەند مەئمووری ئیدارەی ئیتلاعات و ئەو جاشەی منی بە گرتن دابوو _عەزیز کانەبی_ بە پێبەند و چاوبەستراوی سواری پەیکانێک کرابووم و وەرێ کەوتبووین. ئەمن ماڵم هاتبووە “خانەگێ” و ماڵەکەم لە جادە ڕا دیار بوو. “یەگانە”، کە کادری ئیتلاعات و بازجووی من بوو، گوتی: “عەبدوڵا ماڵەکەت دیارە و ئەوە لە ڕاستی ماڵەکەت دەڕۆین. خوداحافیزیی یەکجارییان لەگەڵ بکە چونکی تازە چاوت پێیان ناکەوێتەوە.” زۆر ناڕەحەت بوو. لە بێدەسەڵاتی وەک مار لە نێو خۆمدا جینگڵم دەدا و تەنیا دڵخۆشیم ئەوە بوو زیندانیی سیاسیم و سەری خۆم و بنەماڵەکەم بەوە بەرزە.
بیرەوەرییەکی تایبەتیم هەیە لەو ڕۆژە. کە گەیشتینە ورمێ منیان لە کردە زیندانێکی ئینفڕادییەوە. شەو بوو. زۆر ناڕەحەت و پەشێو بووم. چاوم بە دیوارەکاندا دەگێڕا کە لە پڕ دیتم لەبن شوفاژەکە نووسراوە “مەجید سەدەفی”. دەمزانی ئەوان کادری حیزب بوون و لە زیندان ڕایان کردبوو، بەوە ورەیەکی سەیرم گرت. تینێکی دی گەڕایە لەشم و گوتم دەبێ خۆڕاگر بم و هیوادار بە ئازادبوون لە زیندان بمێنمەوە…
وەک گوتم دادگا سزای 15 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاندبووم. هەموو هەوڵم ئەوە بوو کە بتوانم مەرەخەسییەک وەربگرم و نەگەڕێمەوە. دوای 5 ساڵ مانەوە لە زیندان و پاش هەوڵێکی زۆر بە بیانووی ئەوەی داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەم کردووە و دەمەوێ خۆم لە تاران وەدووی کەوم، بە زەمانەتی 50 میلیون تمەن، چوار ڕۆژ مەرەخەسیم پێدرا. بنەماڵە و کەسوکاریشم کە هەموو کارئاسانییەکیان بۆ دەربازبوونی من کردبوو، لەو دەرفەتە کەلکمان وەرگرت و لە ڕێگەی سنووری مەریوانەوە هاتینە باشووری کوردستان و خۆم گەیاندە حیزب و تێکەڵ بە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبەکەم بوومەوە.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist