یەکێکی دیکە لە دایکانی جگەرسووتاو و ڕووسوور، دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات، لە تەمەنی ١١٠سالەیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بەدەستمان گەیشتووە، دایە زارا ڕەحمانیان خەڵکی ئاوایی قەڵاتانی شنۆ، دایکی شەهیدان عوسمان و عەبدولکەریم ئەمانی دوای تەمەنێک ژیان لە گەڵ ئازاری بەژانی ڕۆڵە کوژراوی، سێ رۆژ لەمەوێیش لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە زارا وەکوو زۆربەی دایکی شەهیدانی حیزب و گەل سەرەڕای ئەوەی کە هەڵگری خەمی شەهید بوونی رۆڵەکانی بوو، بەڵام ئازایانەو بوێرانە پاڵشتی پێشمەرگەکانی دێموکرات و بە پێیتوانا خزمەتی بە رۆڵە فیداکارەکانی نیشتمان دەکرد.
دایە زارا لە ناوچەی شنۆ بەتایبەتی لە ئاوایی قەڵاتان بە وەرەبەرزی و پێشمەرگەدۆستی ناسراو بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لەسەرجەم کەسوکاری شەهیدان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکا و، هیوای سڵامەتیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.