دایکی یەکێک لە شەهیدانی سەرفەرازی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە سەردەشتەوە بەدەستمان گەیشتووە دایە فاتمەی محەممەدی دایکی شەهید ئەحمەد حەسەنزادە حەوتووی ڕابردوو لە شاردەێ میراوێ لە تەمەنی نیزیک بە سەد ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی دایە فاتمە بە کوردپەروەری و نیشتماندۆستییەوە لە ناوچەی سەردەشت ناسراون و هیچ لە خزمەت کردن بە تێکۆشەرانی دێموکرات دەریغییان نەکردوە.
شیاوی باسە کوڕێکی دیکەی دایە فاتمە، لە کاتی هێرشی سپای داگیرکەر ڕێژیم بۆ سەر میراوێ بەناوی ڕەسووڵ حەسەنزادە شەهید کرا.
جێیوەبیر هێنانەوەیە شەهید ئەحمەد حەسەنزادە پێشمەرگەی هێزی شەهید موعینی لە ساڵی ٦١ لە سەنگەر خەبات بە دژی زڵم و ستەم، گیانی پێشکەش بە ئازادی کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناوی سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی دایم فاتم دەکا و خۆی بەشەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.