ژمارەی كوژراوانی ڕووداوی جادەكان لە كۆتایی ساڵی ١٣٩٣ لە ١٦ هەزارو ٨٨٢ كەس تێپەڕیوە.
پۆلیسی ئێران دەڵێ زۆربەی كوژراوانی ڕوودای جادەكان لە ئێران لە ساڵی ١٣٨٢دا بووە كە لەم ساڵەدا ٢٨ هەزار كەس بە هۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی قسەكانی كاربەدەستانی پۆلیستی هاتوچۆ لە ئێران بەشی هەرە زۆری ڕووداوەكانی جادەو هاتوچۆ پێوەندییان بە هۆكاری مرۆییەوە هەیە.
ئێستا لە ئێران لە هەر ١٠٠ هەزار كەس ١٨ كەس بە هۆی ڕوودای هاتوچۆ گیانیان لە دەست دەدەن کە سێ ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە.
ڕووداوی هاتۆچۆ لە جادەكانو نێو شارەكان یەكێك لە سێ هۆكاری مردن لە ئێرانن.
ئەسەدوڵڵا جۆڵایی، بەڕێوەبەری گشتیی ستادی دیە، پووشپەڕی ئەمساڵ گوتبووی كە لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا ٣٦٢ هەزارو ٧٨٦ كەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران كوژراون.
بە وتەی كارناسانی بواری زۆربوونی ماشێن لە جادەكان، كەمیی ئوتوبانو گەورەڕێیەكان، بوونی زیاتر لە ٢ هەزار خاڵی پڕمەترسی لە جادەكان، كەمیی خزمەتگوزاری ئەمنیەتیو بەهاناوەچوونو فەرهەنگی نادروستی شۆفیری لە گرینگترین هۆكارەكانی ڕووداوی جادەكان لە ئێران دایە.