جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له رۆژی ئاڵا و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا سه‌ردانی ناوه‌ندی (٣)ی کوردستانی کرد.
له‌سه‌ر بانگهێشتنی ناوه‌ندی (٣)ی کوردستان له سازمانده‌هیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا، رۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سێپتامبری ٢٠١٨ که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه و ئاڵای کوردستان، د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ردانی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی کرد.
پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م ناوه‌نده و کۆمه‌ڵێک باس و خواسی پێوه‌ندیدار به کار و تێکۆشانی هاوڕێیانی حیزب له‌و به‌شه‌ی کوردستان، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب باسێکی پێشکه‌ش به کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له ناوه‌ندی (٣) کرد.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی رۆژی پێشمه‌رگه و ئاڵای کوردستان، رۆڵ و بایه‌خی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆمار و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هێماسازی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد و په‌لهاویشتنی ره‌مز و نیشانه‌کانی ئه‌و میراته بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی وه‌بیر هێنایه‌وه. پاشان له چه‌ند خاڵێکدا ئاماژه‌ی به‌و ادهسکهوت و ده‌رس و پره‌نسیپانه کرد که وه‌ک میراتێکی مه‌عنه‌وی له‌و کاروانه خه‌باتگێڕی و شوناسخوازییه به‌جێ ماون که له ٢٦ی سه‌رماوه‌زدا ده‌ستی پێ کردوه و پێویسته سه‌رجه‌م هێزه سیاسی و بژارده رووناکبیرییه‌کانی کورد له‌به‌رچاوی بگرن.
دواتر د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له‌به‌ر رووناکایی ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کورد و بارودۆخی ئێستای خه‌باتی کورد به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌و ئاسته‌نگ و که‌موکوڕییانه کرد که بزوتنه‌وه‌ی کورد و ئایندهی پرسی کورد له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوویه و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌نگاوی هاوبه‌ش و ئازایانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ئاسته‌نگ و که‌موکوڕییانه کرد.
له کۆتایی سه‌ردان و کۆبوونه‌وه‌ی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بۆ ناوه‌ندی (٣) کوردستان، به‌شدارانی کۆڕه‌که پرسیار و سه‌رنجه‌کانی خۆیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باسه‌که‌ی ناوبراودا هێنایه گۆڕێ که له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه وڵام درانه‌وه.