هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی پارتی دێموکڕاتی گه‌لان HDPی له شاری هه‌ولێر کرد.
ڕۆژی یەک شەممە ٤ی گەلاوێژی ٩٤ ( ٢٦ی جولای ٢٠١٥ ) شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر پێکهاتوو لە ئیبراهیم زێوەیی‌و حه‌سن کاکیلی سەردانی نوێنەرایەتیی HDP یان لە هەولێرکرد و له‌گەڵ شاندێکی ئه‌و حیزبه کوردییه‌ی باکووری کوردستان بە سەرپەرستیی شیلان ئەمین ئۆغڵو کۆبوونه‌وه.
له‌و دیدار‌و گفتوگۆیه‌دا دوولایه‌ن لە سەر بارودۆخی کورد بە گشتی‌و ڕووداو‌و پێشهاتە هەستیارەکانی ئەم دوایانەی تورکیەو باکووری کوردستان قسەو ئاڵوگۆری بیروڕایان کرد‌و دوو لایه‌ن ڕوانین‌و هەڵوێستی خۆیان هینایە بەر باس.
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ردوولا به تاوتوێی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان تورکیه‌و پ ک ک به گشتی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته بوون که ئەم بارودۆخە بە قازانجی پرسی کورد‌و ژیانی ئاشتییانه‌ی گەلانی دانیشتووی ناوچەکە نین‌و خوازیاری چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی پێکهاتووی نێوان حکومەتی تورکیەو پ ک ک لە رێگای دیالۆگ‌و سیاسیه‌وه بوون.
باس له دوایین پێشهاته سیاسییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هه‌رێمی کوردستان دوو ته‌وه‌ری دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه بوون‌و له کۆتاییدا دوولایه‌ن به به‌رزنرخاندنی پێوەندیی چەند ساڵەی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستو پارتی دێمۆکراتی گەلان بەهێزترکردنی ئەم پێوه‌ندییه‌یان لە تەواوەتیی خۆیدا وەک پێویستییەکو به گشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی دۆزی کورد له رۆژهەڵاتو باکووری کوردستان ناو برد.