لە شاری دێموکراتپەروەری مەهاباد لە چالاکییەکی بەربڵاودا رێز لە ڕۆژی “ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستان” گیرا.
شەوی ٢٥ی سەرماوەز لایەنگران و دۆستانی چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد، بۆ ڕێزگرتن لە رۆژی مێژوویی ٢٦ی سەرماوەز لە چالاکییەکی کەموێنەدا، دار ودیواری ئەو شارەیان بە ناوی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان ڕازاندەوە.
تێکۆشەرانی بەئەمەگی مەهابادی بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە و بڵاو کردنەوەی تڕاکت و نووسراەی پێوەندیدار بە رۆژی “ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” بۆ جاریکی دیکە پەیمانی وەفادارییان لە گەڵ ڕێباز و ئامانجی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی لە شاری مەهاباد کە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراون بریتین لە:” کەروێشکە،شێست دەزگا،فەلەکەی دانیشگا ئازاد،جانبازان ، خیابانی ئاپاڕتومانەکانی ڕۆناس،بلواری ورودی ڕەزایە ، مەهاباد،سێ ڕێیانی خانەگی، پردی هەوایی شەهرەکی کارمەندان، باغی شایەگان ، گۆڕستانی شاعیران، 5 کیلومیتری ورودی مەهاباد لە سەردەشت ،تەپەی سەیران ، ئاو هەڵدێری باغی میکائیل،پردی هەوایی تەڕەبار ، ترمیناڵ و مزگەوتی قوبا، لەگەڵ دەیان شوێنی دیکەی ئەوشارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە سەرجەم تێکۆشانی لایەنگرانی حیزب لە شاری خۆشەویستی مەهاباد، دەستخۆشییان لێدەکا و سڵاوی شۆڕشگێڕانەیان بۆ دەنێرێت.