به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتیی چاوه‌دێریی ئیدز‌و نه‌خۆشییه جینسییه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌ڵێ مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووهه‌می ئیدز‌و هاتنی شه‌پۆلی سێهه‌می ئیدز زۆر جیدییه.
دوکتور عه‌باس سه‌داقه‌ت سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئیدز له ڕێگه‌ی پیوه‌ندییه جینسییهکانو هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ڕهوانگهردان وریایی داوه‌و ده‌ڵێ کۆمه‌ڵگای ئێران له ئێستا دوو مه‌ترسیی سه‌ره‌کیی له‌سه‌ره؛ یه‌که‌میان بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئیدز له ڕێگای ته‌زریقی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئه‌وه‌ی دیکه‌یان زۆربوونی پێوه‌ندیه جینسییهکانه که شه‌پۆلی سێهه‌می ئیدز له ئێرانی لێده‌که‌وێته‌وه.
دوکتور عه‌باس سه‌داقه‌ت ده‌ڵێ هه‌موو ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌تایبه‌ت بێهزیستی، ستادی به‌به‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبهرهکانو ریکخراوی زیندانه‌کان له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌ست بن‌و باشتر له جاران ئه‌رکه دیاریکراوه‌کانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
قسه‌کانی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی وه‌زارتی بێهداش له حاڵێکدایه که پێشتر حوسێن قازیزداەی هاشمی، وەزیری بێهداشتو دەرمان گوتبووی بارودۆخی زیندانەكانی ئەم وڵاتە دڵتەزێنه. ئه‌و گوتبووی نەخۆشیگەلێكی وەك سیل، ئێدز و جۆرەكانی نەخۆشییە عفوونییەكان لە نێو زیندانەكاندا بڵاو بوونەتەوە.