رێکخراوی چاوه‌دێری مافه‌کان له سووریه ده‌ڵێ هێزه کوردییه‌کان له سووریه توانیویانه به‌سه‌ر سه‌دی ٧٠ ی شاری حه‌سه‌که‌دا زاڵ ببن‌و گڕووپی تێرۆریستیی داعش له باشووری ئه‌و شاره وه‌ده‌ر بنێن.
هێزه‌کانی په‌یه‌گه له ئێستادا هێزه‌کانی داعش له باشووری ئه‌و شاره‌یان به ته‌واوی خستۆته گه‌مارۆی خۆیانه‌وه.
ڕامی عه‌بدوڕه‌حمان، به‌رپرسی رێکخراوی چاوه‌دێری مافه‌کان له سووریه ده‌ڵێ کورده‌کان سه‌دی ٧٠ ی شاری حه‌سه‌که‌یان به‌ده‌سته، هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌دی ١٠ ی شاره‌که‌و گڕووپی داعش‌یش له ئێستادا سه‌دی ٢٠ ی شاره‌که‌ی له‌ژێر چنگدا ماوه‌ته‌وه.
پێش له‌و ئاڵوگۆڕانه‌وه داعش به پاشه‌که‌شه کردن به هێزه حکومییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د زۆربه‌ی شاری حه‌سه‌که‌ی گرتبوو، به‌ڵام دوای هاتنه مه‌یدانی کورده‌کان هێزه‌کانی داعش تێکشکان‌و کورده‌کان توانیان به‌ره‌به‌ره به‌سه‌ر شاره‌که‌دا زاڵ ببن