هێزه ئینتیزامییه‌کانی ڕیژیم له ناوچه‌ی نه‌وسوود پۆلێک کاروانچیی کوردیان خستۆته که‌مین. هێزه‌کانی ڕێژیم دوای ته‌قه له‌و کاسبکارانه ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌کانیان داگرتوه‌و ٨٠سهر وڵاغی کاسبکاره‌کانیان داوه‌ته به‌ر ده‌سرێژی چهکهکانیانو کوشتوویانن.
کاروانچییه‌ک له‌و پۆله کاسبکاره ده‌ڵێ هێزه‌کانی ڕێژیم به کوشتنی ئهسپو وڵاغه‌کانیان ده‌یانه‌وێ نانبڕاویان بکهنو ڕێی ئه‌و کاسپییهشیان لێ‌بگرن، ئه‌وه له حاڵێک دایه که ئه‌وان له ڕووی بێکاری‌و بێده‌ره‌تانی ڕوویان له‌و کاره مه‌ترسیداره کردوه.
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و باره‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه بایی زیاتر له چه‌ند سه‌د میلیۆن تمه‌ن بووه.
ڕودانی ئه‌و ڕووداوه له نه‌وسوود له حاڵێک دایه که شەوی هەینی، ٢ ی گەلاوێژ لە سنووری نێوان شنۆ و پیرانشار لە گەڵ هەرێمی کوردستانیش هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی خێوەتگا پۆلێک کاسبکاریان خستە کەمینەوەو دوای گەمارۆدانیان دەستیان بە سەر باری ئەو کاروانچییانە داگرتوەو ئەسپەکانیان لێ کوشتوون.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بە کوردستان‌و کورد گەیشتوون لەو رووداوەدا نیزیک بە ١٠٠ سەر وڵاغی ئەو کاسبکارانە بە تەقەی ڕاستەوخۆو نیزیکی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون‌و بەوەش زەرەو زیانێکی ماڵیی زۆریان لەو کاسبکارانە داوە.