رۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژی ١٣٩٤ ( ٢٤ی جولای٢٠١٥ ) بنکه‌و باره‌گاکانی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک له ناوچه سنوورییه‌کانی ئامێدو قه‌ندیل له نێو خاکی باشووری کوردستاندا که‌وتنه به‌ر هێرشی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه. له‌و هێرشه‌دا به داخه‌وه پۆلێک له گریلاکانی پ ک ک شه‌هیدو بریندار بوون‌و، هه‌روه‌ها زه‌ره‌رو زیانی ماڵی‌و گیانی دیکه‌شی له ناوچه‌که به‌دواوه بووه.
ئه‌و تێکههلچوونو هێرشانه له نیوان سوپای تورکیه‌و گریلاکانی پ ک ک له کاتێکدا ڕووده‌دن که دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و تورک له تورکیه به‌گشتی به هیواو ئومێده‌وه سه‌یری پرۆسه‌ی ئاشتییان ده‌کردو هیوادار بوون که ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م رێگاچاره‌ی ئاشتی‌و دانوستان ڕۆژ به ڕۆژ که‌متر ببنه‌وه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان وێرای ده‌ربرینی به داخبوونی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوون له نێوان پ ک کو ده‌وله‌تی تورکیه، هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه که کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له تورکیه به شه‌ڕو تێکهه‌لچوون چاره‌سه‌ر نابێ. بۆیه بۆ جارێکی دیکه داوا له هه‌ر دوولا ده‌کا هێرشو په‌لامار بۆسه‌ر یه‌کتر ڕابگرن‌و نه‌هێڵن به‌م جۆره ڕووداوانه ڕه‌وتی ئاشتی و دیالۆگ له‌بار بچێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
٢٠١٥/٧/٢٦
١٣٩٤/٥/٤