کرێکارانی کشت‌وسەنعەتی مەهاباد رێگای مەهاباد بۆ ورمێ‌یان بەست.
ماوەی زیاتر لە حەوتوویەکە کرێکارانی شیرکەتی کشت‌وسەنعەتی مەهاباد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەدانی حەقدەستەکانیان مان دەگرن‌و لە ناڕەزایەتی بە دۆخی ژیانیان بەردەوامن.
کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە کە لە چەند کیلۆمیتریی مەهاباد هەڵکەوتوە، بۆ دەربڕینی نارەزایەتی دەستیان خۆپێشاندانیان کردوەو بۆ گەیاندنی خواستەکانیان بە گوێی کاربەدەستان، لە ماوەی رۆژانی رابردوو دا چەند جار رێگای سەرەکیی مەهاباد بۆ ورمێ‌یان بەستوە.
كرێكاران ناڕازی ده‌ڵێن جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین مانگە مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، خاوه‌نكار گرێبه‌سته‌كانیشی له‌گه‌ڵ درێژ نه‌كردونه‌ته‌وه‌و له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی كرێكاریی خۆیان بێبه‌شن.
قه‌یرانی ماڵیی ئه‌م شیركه‌ته هه‌ر له سه‌ره‌تای سپاردنی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردو كرێكاران یه‌كه‌مین قوربانیانی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م قه‌یرانە بوون.
شایانی باسە کە شیرکەتی کەشتو سەنعەتی مەھاباد سەرەکیترین یەکەی پیشەیی لە مەهابادە، بەڵام لە مانگەکانی رابردوو لە گەڵ قەیرانی دارایی گەورە بەرەوڕوو بووەتەوە.