به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمیته‌ی ڕۆژئاوای کانادای حیزب له‌گه‌ڵ سڤنید ڕابینسۆن دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی کرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١ ی گه‌لاوێژ خه‌ڵیل ئه‌شکانی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمیته‌ی ڕۆژئاوای کانادای حیزب له‌گه‌ڵ سڤنید ڕابینسۆن، پاڕلمانتاری پێشووی کاناداو دۆستی دێرینی کورد کۆبۆوه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری خه‌لیل ئه‌شکانی وێڕای سپاس‌و ده‌ربڕینی پێ‌زانین به هه‌ڵوێسته بوێرانه‌کانی سڤنید ڕابینسۆن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆزی کورد‌و ڕه‌خنه له کۆماری ئیسلامی له پاڕلمانی ئه‌و وڵاته، ناوبراوی له دوایین ئاڵۆگۆره سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران‌و کوردستان ئاگادار کرده‌وه.
نوێنه‌ری حیزب له‌و دیداره به سه‌رنجدان به‌وه‌ی سڤنید ڕابینسۆن ئێستا وه‌ک چالاکێکی بواری مافه‌کانی مرۆڤ له ناوه‌ندی ” گلۆبال فاندین” کار ده‌کا، سه‌رنجی ناوبراوی بۆ پرسی پێشێلکردنی مادی مرۆڤ له کوردستان‌و کێشه‌و خواسته کۆمه‌ڵاتییه‌کانی خه‌ڵک ڕاکێشا.
له‌و دیداره‌دا سڤنید ڕابینسۆن پێشوازی له زانیاری‌و بابه‌ته‌کانی کۆمیته‌ی حیزب له ڕۆژاوای کانادای کرد‌و له‌گه‌ڵ دوپاتکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ کورد پێداگری کرده‌وه که له هه‌موو ڕێگه‌یه‌که‌وه له پشتیوانیی خۆی له دۆزی کورد به‌رده‌وام ده‌بێ.