لە شاری دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلامی دێرین بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە، پێشوازییان لە رۆژی “ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” کرد.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دەڕەشار بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە پاڵپشتی خۆیانیان لە تێکۆشەرانی دێموکرات دەربڕی.
لایەنگران و دۆستانی چاونەترسی حیزبی دێموکرات لە شاری شاری دەڕە شارو شاری ئیلام بە شێوەی بەربڵاو تڕاکت و نووسراوەی پێوەندیداریان لەو شارە بڵاو کردوتەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی سپاس و پیزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزب لە شاری ئیلام و شاری دەڕەشار دەکا و سڵاو بۆ لاوانی خوێنگەرمی ئەو پارێزگایە دەنێرێ.