بهشی زمانو ئەدەبیاتی كوردی لە زانكۆی كوردستان له سنه دهکرێتهوه.
كاربەدەستانی زانكۆی كوردستان باس لە کردنهوهی بهشی زمانو ئەدەبیاتی كوردی لەم زانكۆیە و وەرگرتنی خوێندكار بۆ ئهم ساڵی خوێندن دەكەن.
فەردین ئەخلاقیان، سەرۆكی زانكۆی كوردستان له سنه وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی: بە سەرنجدان بە دەوڵەمەند بوونی زمانو ئەدەبیاتی كوردیو پێشوازیی لاوانو هۆگرانی فەرهەنگ لەم زمانە، مەسەلەی کردنهوهی بهشی زمانو ئەدەبیاتی كوردی لە دەستووری كاری ئەم زانكۆیەدا یهکلا کراوهتهوه.
بەختیار سەجادی، سەرۆكی شوڕای رێکخستنی بهشی زمانیو ئەدەبیاتی كوردیی زانكۆی سنەش دهڵێ ئەم ڕشتەیە لە ئاستی كارناسیو لە چوارچێوەی ١٣٦ واحیدی خوێندن دا دەگوترێتەوە.
ناوبراو دهڵێ ئەم ڕشتەیە لە ڕەزبەری ئەمساڵەوە بە وەرگرتنی ٤٠ خوێندكار لە خولە ڕۆژانەكاندا، به کردهوه دەست پێدەكا.
شایانی باسە كە ئەمە یەكەم جارە ڕشتەی زمانو ئەدەبیاتی كوردی لە ئاستی كارناسیی زمانو ئەدەبیاتی كوردی خوێندكار وەردەگرێو ناوی ئەم ڕەشتەیەیان لە دەفتەرچەی ڕێنمایی هەڵبژاردنی ڕشتە سەراسەریی ساڵی ١٣٩٤ لە تەنیشت زمانەكانی فارسی و ئینگلیسی داناوە.