سەدی ١٠ی زیندانییان لە ئێران بەهیچ شێوەیەك خوێندەوارییان نییە.
ئەسغەر جەهانگیری، سەرۆكی زیندانەكانی ئێران دەڵێ بە شێوەی مام ناوەندی سەدی ١٠ی بەندكراوەكان لەم وڵاتە لە هیچ ئاستێكدا خوێندەوارییان نییەو سەدی ٧٠ی ئەم بەندكراوانەش لاونو تەمەنیان لە ژێر ٤٠ ساڵ دایە.
ئهو دهڵێ هسەدی ٤٠ی ئەم كەسانەش ئەوپەڕەكەی بەڵگەی خوێندنی سیكلیان هەیەو، ئەم مەسەلەیە ئهمه دهردهخا که ئەم كەسانە بە هۆكاری جیاجیا دەستیان لە خوێندن ههڵگرتوه.
ناوبراو هەروەها دهڵێ دەبێ لەنێو زیندانەكاندا بوار بۆ درێژەدان بە خوێندنی ئەم كەسانە بڕەخسێنن، بەڵام ئەوەش تا ئێستا لەنێو زیندانەكاندا جێبەجی نەكراوەو پشت گوێ خراوە.
سەرۆكی ڕێكخراوی زیندانەكان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم بابەتە كە بەرنامە فێركارییەكانی زیندانەكان تا گەیشتن بە ئیدەئاڵ مەودایەكی یەكجار زۆرییان هەیە، دەڵێ: بەهۆی كەمیی بوودجەو توانا، بەرنامە فێركارییەكانیش كاراییەكی ئەوتۆیان نییە.
پێشتر حوسێن قازیزداەی هاشمی، وەزیری بێهداشتو دەرمانیش بارودۆخی زیندانەكانی ئەم وڵاتەی بە دڵتەزێن ناو بردبوو. ئهو گوتبووی نەخۆشیگەلێكی وەك سیل، ئێدز و جۆرەكانی نەخۆشییە عفوونییەكان لە نێو زیندانەكاندا بڵاو بوونەتەوە.