لە شاری ئیلامی دێرین بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە، پێشوازییان لە رۆژی “ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” کرد.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە
وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجی پێشمەرگانە دووپات کردەوە و ڕێزیان لە دوو هێمای نەتەوەیی واتە “ئاڵا و پێشمەرگە” گرت.
لایەنگران و دۆستانی چاونەترسی حیزبی دێموکرات لە شاری ئیلام بە شێوەی بەربڵاو تڕاکت و نووسراوەی پێوەندیداریان لەو شارە بڵاو کردوتەوە.
بەشێک لەو شوێن و گەڕەکانی ئیلام کە تێیدا چالاکی کراون بریتین لە؛
گەڕەکی “ریزه وندی”، مەیان ئیمام ، مدرسه خومینی، فرهنگیان فازی دوو، پارکی کودک، بلووار ساعی، چوارڕێیانی ئێدارەی بیمە، گەڕەکی بانەبەرز و چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی ئەوشارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی سپاس و پیزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزب لە شاری ئیلام دەکا و سڵاو بۆ لاوانی خوێنگەرمیی ئیلامی دەنێرێ.