بە بۆنەی رۆژی “ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغی کرا.
شەوی ڕابردوو ٢٤ی سەرماوەز لایەنگرانی چاونەترس و پێشمەرگەدۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەریوان ، بەبڵاوکردنەوەی تڕاکت و وێنەی ڕازاوە بە پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، لەنێو کۆڵان و گەڕەکەکانی ئەو شارە یادی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت.
ئەو شوێنانەی لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغاتییان تێدا کراوە بریتین لە؛
بەهاران ، نەوبەهار ، ستادیۆم و سازمان ئاو ، لەگەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکەی ئەو شارە.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەریوانەوە بە دەستمان گەیشتووە، نیشتمانپەروەرانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە و بڵاوکردنەوەی وێنە و تڕاکت، لەو ڕێگایەوە بۆجارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجی پێشمەرگانە سەلماند.
شیاوی باسە لە دەسپێکی مانگی سەرماوەزەوە تێکۆشەرانی خۆڕاگری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چالاکی هاوشێوەیان بەڕێوە بردووە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات دەکا.