نوێنەری كرماشان لە مەجلیس بەڵێنی داوە كە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاناهیتای كرماشان پاش ٩ ساڵ جێبەجێ دەكرێ.
عەبدوڵڕەزا میسری لە كۆبوونەوەیەكدا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند که بڕی ١٢ میلیارد تمەن بۆ جێبەجێ كردنی ئەم پرۆژەیە پێویستە، ئەوە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەت بە بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له بواری ئابوورییه‌وه خێر ناداته‌وه، ڕێگری له جێبه‌جێ کردنی کردبوو.
ناوبراو ئاماژەی بە بارستایی ١٥٠ هەزار بۆشكەیی ئەم پاڵاوگەیە كردووە كە نزیكەی ٨ هێندەی بارستایی پاڵاوگەی ئێستای كرماشانەو ده‌ڵێ: لە ئەگەری جێبەجی كرانی ئەم پرۆژەیەدا، ئەوە یەكەمین پرۆژە دەبێ كە بەم بڕە سەرمایەوە لە پارێزگای كرماشان جێبەجێ دەكرێو ده‌رفه‌تی کاری هه‌ر نه‌بێ بۆ پتر له 2 هه‌زار که‌س پێک دێنێ.