“پ. ك. ك” پاش هێرشی بەربڵاوی ناوەندە ئەمنیەتییەكانی توركیە بۆسەر ئەندامانی ئەم حیزبەو دەستبەسەر كردنی بەربڵاوی ئەوان، بڕیاری ئاگربەس لەگەڵ دەوڵەتی توركیەی هەڵوەشاندەوە.
ئەرتەشی توركیە شەممەشهو بۆ سێهەمین جار هەڵی كوتایە سەر بنکهکانی حیزبی كرێكارانی كوردستان “پ. ك. ك” لە بەرزاییەكانی قەندیلو پاش ئەم هێرشە ئاسمانییانه “پ. ك. ك” ڕایگەیاند كە ئاگربەسی ڕاگەیەندراوی نێوان ئەم حیزبەو دەوڵەتی توكرکیه پاش بۆردوومانی مۆڵگەكانی ئەم حیزبە هیچ ئیعتیبارێكی نەماوە.
دەوڵەتی توركیەو حیزبی كرێكارانی كوردستان “پ. ك. ك” لە 3 ساڵ لهوه پێشهوه دەستییان بە وتووێژەكانی ئاشتی كردو لە درێژەی ئەم وتووێژانەدا ئاگربەس لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا ڕاگەیەندرا.
لقی نیزامیی “پ. ك. ك” لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بەرپرسایەتیی كوشتنی 2 مەئمووری پۆلیسی لە توركیە وە ئەستۆ گرت. ئەوان ڕایانگەیاندووە كە ئەم هەوڵەش بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوەی كوشتاری سووروچ بووە، پاش ئەم ڕووداوانەش بوو كە ئەرتەشی توركیە دەستی بە هێرشە هەواییەكان بۆسەر بنكە و بارەگاكانی “پ. ك. ك” لە قەندیل و گرووپی تێرۆریستیی داعش لە سووریە كرد.