جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌یئه‌تێكی هاوڕێی به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی سی و سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کیی ئه‌م حیزبه له شاری هه‌ولێری کرد.
رۆژی ١٢ی دێسامبری ٢٠١٢ی زایینی به‌رامبه‌ر به ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هه‌تاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی دکتور ئاسۆ حەسەن زادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به هاوڕێیه‌تیی کاک خالید وەنهوشە نوێنەری حیزب لە هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنی یادی سی و سێ ساڵەی دامەزرانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌و حیزبەیان کرد و لە لایەن شاندی خانەخوێوە زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا دکتور ئاسۆ وێڕای پیرۆزبایی کردن لە یادی دامەزرانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشان و گه‌یاندنی پەیامی برایه‌تیی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرتی کوردستان بە هاوڕێ بەهمهن سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه، داکۆکیی شێلگیرانه‌ی ئه‌و حیزبه له به‌هاکانی یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بەرز نرخاند و به چاوی رێزه‌وه روانییه رابردووی دۆستایه‌تی نێوان حیزبی دێموکڕات و حیزبی زه‌حمه‌تکێشان.
شایانی باسە کە لەم بۆنەیەدا شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمەلێک کەسایەتیی سیاسی دیکه‌ی باشووری کوردستانیش هەبوو.