• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شەڕی تورکیە و پ ک ک و زەرەرو زیانەکانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/07/26
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

شەڕو پەلاماری ئەمجارەی تورکیا کە لە دووشەوی ڕابردووە و بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پ ک ک دەستی پێکردەوە ئاکامی چەقبەستوویی و وەپشت گوێ خستنی خواستەکانی گەلی کورد بوو لە باکوور کە لە وتووێژە بێئاکامەکانی ئیمراڵی و قەندیل و تورکیا دا رەنگی دەدایەوە. هەڵبەتە نابێ لەوە خافڵ بین کە ئەو وتووێژانە هەر هەموو بێئاکام نەبوون و خودی وتووێژی دەسەڵاتدارانی تورک و پ ک ک وەک دوونەیار و دوژمنی قەستەسەر دەسکەوتێکی گەورەبوو هەم بۆ پ ک ک و هەمیش بۆ کوردی باکوور. بەو مانایە کە سەرئەنجام هەم گوشارە نێوخۆییەکان وهەمیش خەبات و بەرخۆدانی پ ک ک و هەمیش پاڵپشتی گەلی باکوور لە پ ک ک و گریلا، حکوومەتی تورکیای وادار کرد کە دەگەڵ پ ک ک، ئەو هێزەی ساڵەهای ساڵە بە تێرۆریستی دەناسێ لەسەر یەک میزی وتووێژ دابنیشێ.
دانووستاندن و ئەوەی پێێ دەگوترێ پێواژۆی ئاشتی لە نێوان قەندیل و ئیمرالی و تورکیا لە راستیدا هەرگیز لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە بە جیدیی وەرنەگیرا و ئەوان بەر لەوەی دەفکری چارەسەریدابن زیاتر لە هەوڵی بێ چەککردنی پ ک ک دابوون. چەند ساڵ بوو ئەو بێئاکام بوونە بە ئاشکرا بە گفتگۆی نێوان لایەنەکانەوە دیار بوو. بەڵام هەموو شتێک لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا دا گۆڕانی جیددی بەسەر داهات و حکوومەتی ئەردووغان کە تەمای یەکدەست کردنی دەسەڵاتی تاک ورەهای خۆی بوو لەبەرامبەر ئیرادەی خەڵکی ئازادیخوازی تورکیە دا بە چۆک داهات و بە پێچوانەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، حیزبی داد و گەشە پێدانی ئەردووغان تووشی شکستی چاوەڕوان نەکراو هات و زۆرینەی پارلەمانی لە دەست دا.
کوردەکان لەو هەڵبژاردنە دا بە رێژەیەکی بەرچاو توانیان دەنگ بێننەوە و نزیک ٨٠ نوێنەر وێڕای چەند حیزبێکی چەپی هاوپەیمان بنێرنە ناو پەرلامەنی تورکیا کە ئەمە دەبوو وەرچەرخانێکی گرینگ پێک بێنێ هەم لە سیاسەتی پارتی دێمۆکڕاتی گەلان و هەمیش لە سیاسەتی پ ک ک و هەردووک لا قورسایی سیاسەتیان و داواکاریەکانیان خستبایە سەر خەبات و تێکۆشانی پارلەمانی و لەو بڵیندگۆ یەکجار گرینگە دەنگ و مەزلوومەیتی کوردیان بە دنیا و بە گوێی ڕای گشتی تورکیا گەیاندبا.
بەداخەوە شتەکان و سیاسەتەکان لە هەردووک لا دوای هەڵبژردنەکانیش هەر وەک ڕابردوودەچوونە پێش، سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان لە یەکەم چاوپێکەتنی تەلەویزیۆنی دا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو و حیزبەکەی ئامادە نیین دەگەڵ حیزبەکەی ئەردووغان کە تا ئەو کات یەکەم حیزب بوو لە هەموو مێژووی تورکیا کە بە ڕەسمی دەگەڵ قەندیل و دەگەڵ ئیمڕاڵی (درۆ یان ڕاست) کەوتە گفتگۆ و دیالۆگەوە، بکەوێتە بەرەیەک وهاوکاری بکات! ئیتر کەس لە دەمیرتاشی نەپرسی ئەدی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەگەڵ کام حیزب دەتانهەوێ هاوکاری بکەن وبچنە ناوبەرەیەکەوە؟ ئایا دەگەڵ حیزبەکەی دنیز بایکال وحیزبی جەمهوری گەل یان حیزبەکەی ج ه پ کە دەمارگرژیترین و دوژمنترین حیزبە بەرامبەر بە کورد دەکرێ هاوکاری بکرێ؟!
بەداخەوە بەشێک لە سەرکردایەتی کورد سیاسەت وەک موزایدەو درووشم دەبینن تا واقعبینی. هێندێک جار سەرکردایەتی کورد ئەوەندەی لە دروشم دەڕوانێ لە تاکتیکی دروست و سیاسەت بە مانای واقعی ناڕوانێ و هەوڵی قواستنەوەی هەل و دەرفەتەکان نادات. پارتی گەلان و دەمیرتاش دەبوو دەگەڵ حکوومەتی ئاک پارتی رێککەوتبان و لە گۆشەیەک ڕا دەسکەوتێکی ئەگەر بچووکیش با بۆ کوردیان دەستەبەر کردبا تا ئەمە بووبا سەرەتایەک بۆ داهاتوویەکی گەشتر. پ ک ک دەبوو لە جیاتی ئەوەی قورسایی خۆی خستبایە سەر باشوور و لە هاوپەیمانی دەگەڵ هێزێکی ئەم پارچەیە لە دژی هێزێکی دیکە بەشداری شەڕێکی ئیعلامی و سیاسیی کردبایە ، هەموو قورسایی کاروباری خۆی دگەڵ ه د ب یەک خستبا و بە پشتیوانی شەقامی کوردی ئەو دەسکەوتەی لە هەلبژاردنەکانی پارلەمانی تورکیا دا دەستیان کەوتبوو، پەرە پێبدەن و شەڕی پارلەمانیان دەگەڵ شەڕی چەک و گوللە گۆڕیباوە و کە هەم هەزینەی کەمترە و هەمیش کاریگەری زیاترە.
بەداخەوە تەقینەوکەی چەند ڕۆژ لەمەوبەری “پرسوس” هەمو شتێکی لە خشتە برد، ئەو جنایەتە سامناکە کە وەک باس دەکرێ بە دەستی داعش ئەنجامدراوە، وای کرد کە پ ک ک بۆ تۆڵەکردنەوە دووپۆلیسی تورک بکوژێ. بەو هۆکارە کە گۆیا ئەمانە ئاسانکاریان کردووە بۆ تەقینەوەکەی پرسوس و لە میدیاکانیش دا ڕایگەیاند کە ئەوان ئەو دوو پۆلیسەیان کوشتووە. کردەوەو ئاکامێک کە ڕەنگە بەر لە هەموو کەس بە قازانجی داعش بێت. ئەو کارەش بووە هۆی ئەمە کە لە دوو شەوی ڕابردوەوە هێزەئاسمانیەکانی تورکیا هێرش بکەنە سەر بارەگاکانی پ ک ک و بە کردەوە پێواژۆی ئاشتی وەک سەرکردایەتی پ ک ک ش دەلێ “ئیتر مانای نەما.”
کوردی باکوور و پ ک ک ئێستا لەبەر دەم تاقیکردنەویەکی مێژوویی دان، ه د پ بە هەمان شێوە، ئایا سەرلە نوێ شەڕێکی خوێناوی دیکە لە نێوان کورد و حکوومەتی تورکیا دەست پێدەکاتەوە یان عەقڵیەتێکی مەنتیقی پێش بەو شەڕە دەگرێ کە ئەگەر قازانجێکی لێبکەوێتەوە ئەوا حکوومەتی تورک و داعش خێری لێدەبینن نەک کورد. ئێستا تورکیا بە کردەوە دەگەڵ هاوپەیمانیەکی بەهێز دایە لە نێوان خۆی و هێزەهاوپەیمانەکان بە تایبەتی ئەمریکا. ئەو هەنگاوە تازەیە خوێندنەوەی تازەی لایەنە سیاسیەکانی باکووری پێویستە. ئەمە پرسێکی جیددی و تازەیە و ناکرێ بە نەفەسی ڕابردوو ماماڵەی لەگەڵ بکرێ.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist