لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵەوە بۆ دوویەمین جار چالاکیی تەلیغاتییان بەڕێوە برد.
لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی سەرماوەز دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارە خۆشەویستەکەی کرماشان بە بڵاوکردنەوەی دروشم و نووسراوەی پێوەندیدار بە رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، وەفاداریی خۆیانیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان سەلماند.
لە نوێترین چالاکیدا بەشێکی دیکە لە ئەندامانی سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە، سەرلەنوێ وەفاداریی خۆیانیان بە رێباز و ئامانجی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی سپاس و پیزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزب لە شاری کرماشان دەکا.