شانۆی “نه‌بی باشتر” له نووسین‌و دهدرهێنانی دوکتور قوتبه‌دین سادقی له شاری مه‌هاباد پیشان درا.
له ماوه‌ی ٥ ڕۆژ پیشاندانی ئه‌و شانۆیه‌دا سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد بۆ بینینی ئه‌و شانۆیه ڕیزیان به‌ستو له شه‌وی یه‌که‌می نواندنهکهشدا زۆر که‌س له شاره‌کانی ورمێ، سه‌رده‌شت، سنه، بۆکانو نه‌غه‌ده‌وه سه‌ردانی شاری مه‌هابادیان کردبوو.
له کۆتایی نواندنی ئه‌و شانۆیهداو له ڕێوڕه‌سمێکدا ڕێز له دوکتور قوتبه‌دین سادقی نرا. دوکتور سادقی له‌کاتی وه‌رگرتنی ڕێزلێنانه‌که‌دا ڕه‌خنه‌ی توندی له کاربه‌ده‌ستانی شاری سه‌رده‌شت گرت.
ئه‌و له قسه‌کانیدا باسی ئه‌وه کرد که چۆن کاربه‌ده‌ستانی شاری سه‌رده‌شت حورمه‌تیان به شه‌هیدانی بۆمبارانی شیمیایی ئه‌و شاره نه‌بوه‌و چۆن به بێبهڵێنیی خۆیان کێشه‌یان له‌به‌رده‌م پیشاندانی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئه‌و شانۆیه له ٧ ی پووشپه‌ڕ، ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی ئه‌و شاره گرتوه.
ئەم شانۆنامەنووسو دەرهێنەرە كوردە لە پێوەندی لەگەڵ ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی شانۆی ” نه‌بی باشتر” ده‌ڵێ مەبەست له‌م شانۆیه کارکردن له سه‌ر زه‌ینی خه‌ڵکه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و شاڵاو و هێڕشانه؛ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئێش‌و ئازارە شاراوەكان، مەینەت و کارەساتە لە بیركراوەكان، یان به ئاسایی وه‌رگیراوه‌کانیان بیر بیته‌وه.
قوتبەدین سادقی لە بابەت ورەكارییەكانی ئەم شانۆنامەیە گوتی شاری سەردەشت تەنیا شارێكە كە لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕ له‌گه‌ڵ عێڕاقدا له ئێران کیمیاباران کرا، من لەم شارەدا گه‌نجێکم بینی كە پتر لە 6 ساڵ وەك لە خاچ درابێ، پشتی بەدیوارەوە دەنا و دەنووست. ئه‌و نه‌یده‌توانی ئاسایی وه‌ک خه‌ڵک له‌سه‌ر زه‌وی و له سه‌ر پشت یان له‌سه‌ت لاته‌نیشت بنوێ، چونکی سییه‌کانی پڕ دەبوون لە ئاو.
قوتبەدین سادقی دەڵێ شانۆی ” نه‌بی باشتر” لە بارەی پیاوە لەخاچ دراوەکەی شاری سەردەشتە.