ئاماری ڕه‌سمیی یه‌ك ده‌یه‌ی رابردووی بازاڕی كار له ئێران ده‌ڵێ بێكاری هه‌روا سه‌ره‌کیترین قه‌یران له ئێرانه‌و، لاوان له ریزه درێژه‌كاندا چاوه‌ڕوانی ده‌ستخستنی كارن.
سه‌ره‌ڕای ئیدیعای كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بۆ نه‌هێشتنی بێكاری به‌ڵام ئاماره‌كان ئه‌مه ده‌ڵێن كه ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له ئێران گرتویانه‌ته‌به‌ر بێ ئاكام بووه‌و، بێكاری هه‌روه‌ها وه‌ك گرینگ‌ترین دیارده‌و قه‌یرانی نێوخۆیی خۆ ده‌نوێنێ.
به‌پێی ئاماره‌کان حه‌شیمه‌تی چالاكی ئابووریی ئێران له مه‌ودای ساڵانی ٨٤ تا كۆتایی ٩٣ بۆ یه‌ك میلیۆن و ٢١٥ هه‌زارو ٦٢٤ كه‌س به‌رزبۆته‌وه، ئه‌مه به‌م مانایه‌یه كه ئه‌مڕۆ له چاو ١٠ ساڵ له‌وه پێش، ٢ میلیۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه كاریان نییه، ئه‌و حه‌شیمه‌ته له ته‌مه‌نێك دان كه به حه‌شیمه‌تی چالاك ده‌ژمێردرێن، ئه‌گه‌رچی بێكاریشن.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ڵێن یه‌كێك له پێوه‌ره گرینگه‌كانی بازاڕی كاره که ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی بێكار له 2 میلیۆن و ٦٧٤ هه‌زار كه‌س بۆ 2 میلیۆن و ٥١٤ هه‌زار كه‌س گه‌یشتووه كه ئه‌مه به‌م مانایه‌یه له ماوه‌ی ١٠ ساڵ قه‌یرانی بێكاریدا، ته‌نیا ١٦٠ هه‌زار و٧٠٠ که‌س له سه‌رجه‌م بێكارانی ئێران كه‌م بۆته‌وه.
ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن شوغڵهكان به گشتی ڕوو له كهمییهو به تایبه‌تی له كه‌رتی وه‌رزێری تا ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زیوه. له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا هه‌له کارییه‌کان له به‌شی وه‌رزێرییه‌وه له 5 میلیۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌سه‌وه بۆ 3 میلیۆن و ٨١٢ هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه یه‌ك میلیۆن و ٢٨٨ كه‌س له‌م به‌شه بێكار بوون.
پیشه‌سازیی كه بنه‌مای سه‌ره‌كیی گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌ر وڵاتێكهو، له‌م به‌شه‌شدا ده‌بێ زیاترین ههلو ده‌رفه‌تی کاری بۆ بێكاران پێك هاتبا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا ٩٣٤ هه‌زارو ٥٧٢ شوغڵ زیادی كردوه.