لە درێژەی چالاکییەکان و تێکۆشانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات، شەوی ڕابردوو بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری بڵواناوای ناوچەی لەیلاخی سنە، چالاکیی تەبلیغاتی بەڕێوەچوو.
لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بڵواناوا، بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت وپۆستێری تایبەت بە “رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” وەکوو دوو هێمای بەنرخی نەتەوەیی، وەفاداریی خۆیانیان بە خەباتکارانی دێموکرات دووپات کردوە.
بەپێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە ، شەوی ڕابردوو ١٧ی سەرماوەز لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز، لە نێو شاری بڵواناوا بۆنەی “رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” چالاکیی تەبلیغی کراوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاسی خەڵکی ناوچەی لەیلاخ، بەتایبەتی لایەنگرانی بەهەست و هەڵوێستی حیزب لە شاری بڵواناوا دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.